باڵوێزی ئێران لە عێراق: ئەندامانی موجاهدینی خەڵک لە عێراق دەردەکرێن

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، رۆژی  پێنجشەممە، 4 ئاب رایگەیاند، کە پاشماوەی ئەندامانی موجاهدینی خەڵکی ئێران، تا 45 رۆژی داهاتوو لە عێراق دەردەکرێن.

حەسەن دانایی فەرد بە ئاژانسی ئیرنای گوتووە، کە دەوڵەتی عێراق بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان تاوەکوو ئێستا 65%ی ئەندامانی موجاهدینی خەڵکی لەم وڵاتە دەرکردووە، ئەوەی مابێتەوە تا 45 رۆژی داهاتوو دەردەکرێن.

باڵوێزی ئێران لە عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە دەوڵەتی عێراق لە مێژساڵە هەوڵی دەرکردنی ئەندامانی موجاهدینی داوە، بەڵام بە هۆی گوشار و پێداگری ئەمریکا  دوا کەوتووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئێران ئەگەر گوشارەکانی ئەمریکا نەبوایە، دەوڵەتی عێراق سەرجەم ئەندامانی ئەم گروپەی لە سەر خاکی خۆی دەرکردبووە.

رێکخراوی موجاهدینی خەلکی ئێران، هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە. راگەیاندنی هەواڵی دەرکردنی پاشماوەی ئەندامانی ئەو رێکخراوە، چەند رۆژ دوای ئەوە دێت، کە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، کە مریەم رەجەوی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بەرگری، لە گەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە پاریس کۆبوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com