سوپای میسر: سەرکردەی لقی داعشمان لە سەحرای سینا کوشتووە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سوپای میسر رایگەیاندووە، کە سەرکردەی لقی داعشی لە سەحرای سینا کردۆتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و لە ئەنجامدا کوژراوە.

راگەیەندراوی سوپای میسر، کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو بۆتەوە دەڵێت، “ابو دعا الانصاری” بە هۆی هێرشی ئەم سوپایەوە بۆ سەر بنکەی ویلایەتی سینا لە عەریش، گەورەترین شاری بەشی باکوری نیمچە دوورگەی سینا کوژراوە.

بە گوتەی سوپای میسر نزیک بە 45 کەسی دیکەی سەر بە هێزەکانی داعش، لەم هێرشەدا کوژراون و کۆگای چەک و تەقەمەنی ئەم گروپەش بە یەکجاری لە ناوچووە.

ویلایەتی سینا کە پێشتر لە ژێر ناوی ئەنساری بیت المقدس لە سەحرای سینا لە باکوری رۆژهەڵاتی میسر چالاکیەکانی بەرێووەدەبرد، دوای ئەوەی کە لە گەل داعش بەیعەت و هاوپەیمانی بەست و ناوی خۆی گۆڕی.

ئەم گروپە هێشتا کوژرانی ئەم سەرکردەی خۆی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com