ئەمریکا بە دابینکردنی دارایی تیرۆریزمی ئێران تۆمەتبار دەکرێ

0

نوچەنێت

دۆناڵد ترامپ، پاڵێواری کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، باراک ئۆباما بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە رووی داراییەوە یارمەتی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێرانی کردووە.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، لە راپۆرتێکی خۆیدا و بە پشتت بەستن بە لێدوانێکی دۆناڵد ترامپ، کە رەخنەی لە گواستنەوەی ئاسمانی پارەی تیرۆر کردووە دەڵێت، ئەو 400 ملیۆن دۆلارە کاش، کە لە لایەن ئەمریکاوە رادەستی ئێران کراوە، بی گومان ئاراستەکەی دەگۆردرێت و دەگاتە دەستی تیرۆرستان.

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، بە پشت بەستن بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت، ترامپ پێی وایە، کە ئایەتوڵڵا باجگیری لە ئۆباما کردووە و ئۆباماش لە رووی داراییەوە تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێرانی دابین کردووە.

پالێوراوی کۆمارییەکانی ئەمریکا روونی نەکردۆتەوە، کە مەبەستی لە ئایەتوڵڵا کێیە. ترامپ پێشتر وێڕای رەخنە توندی بۆ سەر هێلاری کلینتۆن پاڵێوراوی دیموکراتەکان، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتبووی، وەزیری پێشووی ناکارامەی ئیمە کەسێک بوو کە وتووێژەکانی بۆ پیدانی 400 ملیۆن دۆلار پارەی کاش بە ئیران دەست پێکرد، ئەمەش ریسواییەکی گەورەیە.

هێرشە توندەکانی ترامپ و کۆمارییەکان بۆ سەر ئیدارەی ئۆباما، لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی تۆمەت و پڕۆپاگەندەی دانی باجی بە ئێران لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکایی لە ئێران رەتکردۆتەوە.

ئیدارەی ئۆباما رایگەیاندووە، کە کۆمارییەکان ئەم بابەتەیان کردۆتەوە بیانوو و دەستمایەیەکی نوێ، بۆ دەربڕینی دژایەتی خۆیان دژ بە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا.

سەرباری ئەم مشتومڕانە، جاش ئێرنێست، گوتەبیژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەمریکا ئاگاداری پشتگیریەکانی ئێران لە حزبوڵڵای لوبنان و دەوڵەتی بەشار ئەسەدە و رەنگە بەشێک لەم پارەیە بۆ ئەم دوو لایەنە خەرج بکرێت.

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەشلێت، بەشێکی زۆری ئەو بڕە پارەیە بۆ بەهێزکردنی ئابووری لاوازی ئێران تەرخان کراوە، ئەمش شتێک نێیە کە پێش بینیمان نەکردبێت.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژورناڵ رایگەیاندووە، کە دەوڵەتی باراک ئۆباما لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران و ئازاد کردنی هاووڵاتیانی ئەمریکایی لە لایەن ئێرانەوە، بڕی 400 ملیۆن دۆلاری بە رێگەی فڕۆکەوە رەوانەی ئێران کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەم رۆژنامەیە، ئەم 400 ملیۆن دۆلارە بەشێکە لەو 700 ملیۆن دۆلارە، کە لە دوای شٶڕشی 1979ی ئێرانەوە لە لایەن ئەمریکاوە بلۆک کرابوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com