کوەیت، پرسی دەرکردنی باڵوێزی ئێران تاوتوێ دەکات

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

دادگای ئیداری کوەیت،٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ داواکاری دەرکردنی باڵوێزی ئێران و پرسی بە تیرۆریست ناساندنی حزبوڵڵای لوبنان، تاوتوێ دەکات.

بە گوێرەی رۆژنامەی”الرأی”، دادگایی ئیداری کوەیت رۆژی ٢٠ی نۆڤەمبەر یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ تاوتوێ کردنی داواکاری”محمد عەبدوڵڵا حنزی”پارێزەرێکی ئەم وڵاتە پێکدێنێ، کە بەو پێیە دوو پرسی دەرکردنی باڵوێزی ئێران لەم وڵاتە  وهەروەها بەتیرۆریست ناساندنی حزبولڵای لوبنان، تەوەری ئەم دانیشتنە دەبێت.

عەنبدوڵڵا عنزی لە سکاڵاکەی خۆی پشتی بە کەیسی”گروپی عەبدولی”بەستووە کە بە وهۆیەوە ژمارەیەک کەس حوکی زیندان و  سێدارەیان بۆ دەرچووە.

عنزی لەم بارەوە گوتویەتی: ئەم جۆرە کەسانە بە کردەوە یەکپارچەیی  و یەکڕیزی کوەیتیان خستۆتە ژێر هەڕەشەوە و، راستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان دەجووڵێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com