نوچەنێت
بە پێی بەڵگەیەکی نهێنی کۆشکی سپی، رێکخراوی داعش لەمساڵدا مەیدانی چالاکییەکانی بۆ ١٨ وڵاتی جیهان گواستۆتەوە.
بە پێی ئەم بەڵگە نهێنیە، کە بۆ دانیشتنێکی تەوجیهی ئەمنی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا ئامادە کراوە، چالاکییەکانی داعش لە وڵاتانی جیهان لە دوای دەستپێکی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، سێ بەرابەر بۆتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئێن.بی.سی، داعش لە ساڵی ٢٠١٦ چالاکییەکانی خۆی لە ١٨ وڵاتی جیهانی پراکتیزە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا وردەکارییەکانی پەیوەندیدار بەم وڵاتانەوە بڵاو نەبۆتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تەنها ل ٦ وڵاتی جیهان چالاک بووە و لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم ژمارەیە گەیشتۆتە ١٣ وڵات.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا کە لە ٦٠ وڵاتی جیهان پێک دێت، هێرشەکانی لە دژی ئەم گروپە رێکخراوەیە دەست پیکردووە.هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم نەخشە رێگا ئەمنیە نێشان دەدات، کە لق و پۆپەکانی بەستراوە بەم رێکخراوەیە لە ئێستادا لە ٦ وڵاتی جیهان چالاکییان هەیە بۆ نمونە ئاماژە بە بەنگلادش کراوە.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٠٦ لە ژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق هاتە کایەوە و، چالاکییەکانی خۆی بە سەرکردایەتی ئەبوعومەر بەغدادی دەست پێکرد. ئەم گروپە لەم ساڵە بەدواوە بەرپرسایەتی زۆریەک لە هێڕشە تیرۆریستیەکانی لە عێراق لە ئەستۆ گرتووە.
دوای ئەوەی لە ٢٠١٠ ئەبو عومەر بەغدادی کوژراو، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردایەتی ئەم ریکخراوەی گرتە ئەستۆ. لەم رێکەوتە بە دواوە هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەم رێکخراوە پەرەی سەند و، بە دەستپێکی قەیرانی سوریا، مەیدان کاروچالاکیەکانی گواستەوە بۆ سوریا.
سەرئەنجام لە مانگی ئەپریلی ٢٠١١ ئەم رێکخراوە لقی سەرەکی خۆی لە سوریا، لە ژێر ناوی«جبهه النصره لاهل الشام» پێکهێنا. ئەوە بوو کە ئەبوبەکر بەغدادی، لە مانگی ئەپریلی ٢٠١٣ رایگەیاند، کە بەرەی نوسرە و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق تێکەڵ کراوە و ناوەکەی گۆڕیوە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام، واتە هەمان داعش، لەو کاتەوە تا ئێستا داعش سەرباری هێرشەلانی لە سوریا و عێراق، بە ئەندامگیری لە وڵاتانی رۆژئاوایی، چەند هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر وڵاتانی بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و سوید ئەنجام داوە.