نوچە-شفقنا
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی”سی.ئێن.ئێ.تورک”، جۆن کێری، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار لە دوای کودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا، کۆتایی مناگی ئاب سەردانی تورکیا دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لە دوای کودەتاکەی ١٥ی تەموز بەرەو ئاڵۆزی چووە، لە بەر ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەرپرسایەتی کودەتاکەی خستۆتە ئەستۆ فەتحوڵا گولەن، کە لە ئێستادا دانیشتووی پەنسیلڤانیای ئەمریکایە.
سەرباری داواکاریەکانی تورکیا بۆ رادەستکردنەوەی گولەن، تا ئێستا ئەمریکا هیچ وەڵامێکی فەرمی وئەرێنی ئەم داوایەی تورکیای نەداوەتەوە و، گولەنیش لای خۆیەوە هەر جۆرە دەستوەردانێکی لە کودەتاکە رەتکردۆتەوە.