نوچەنێت
جەنەڕاڵێکی خانەنشینکراوی سعودیە دەڵێت، بە پێی پلانێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، ئێران دەبێت بە سەر ٦ هەرێمی سەربەخۆ دابەش ببێت.
ئەنوەر ماجید عەشقی، جەنەڕاڵێکی خانەنشینکراوی سعودیە، لە ماوەی رابردوودا لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئەمریکا دانیشتنی ژێر بە ژێر و ئاشکرای بووە، دەڵێت: سەرۆکانی پێشوو و ئێستای سی ئای ئەی، پلانێکیان بە دەستەوەیە، کە بەو پێیە سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو دەچێت و، ئێرانیش بە سەر ٦ وڵاتی سەربەخۆ دابەش دەبێت.
عەشقی لە لاپەڕەی ئینتەرنێتی خۆی نووسیویەتی: ئێران بە سەر ٦ وڵاتدا دابەش دەبێت، کە بریتین لە: ئازەربایجان، تورکمانستان، کوردستان، عەرەبستان، بەلوچستان و فارس.
لە ئاکاونتی عەشقی هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، کە قەیرانی وڵاتانی عەرەبی دەبێتە هۆی هاتنە کایەی کوردستانیکی گەورە، کە کە لە کوردی وڵاتانی سوریا، ئێران و تورکیا پێک دێت.
ئەم جەنەڕاڵەی سعودیە، پاییزی ساڵی رابردوو بە هەواڵنێری وۆڵ سترایت ژورناڵی گوتبوو، سعودیە و ئیسرائیل لە مێژ ساڵە ستراتیژیەکی گرنگیان گەڵاڵە کردووە، کە بەو پێیە و بێ ئەوەی پێویستی بە بە شداری راستەوخۆی ئەمریکا هەبێت، سەرەتا دەسەڵات و هێزی ئێران سنوردار دەکردەوە وبەرە بەرە رەوتی لەناوچوون و هەڵوەشانەوەی یەکجاری ئەم وڵاتە رێڕەوی خۆی دەپێوێت.
دوور خستنەوەی بابەتی فەلەستین، بە ئامانجی سنوردار کردن و بەربەست کردنی تواناکانی ئێران بۆ هەژمۆنخوازی لە ناوچەکە، یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی ئەم ستراتیژیە-یە.
بە پێی ئەم ستراتیژیەی سعودیە وئیسرائیل، ئەم دوو وڵاتە لە جیاتی رووبە رووبوونەوەی راستەوخۆی ئێران، تەرکیز دەخەنە سەر سوریا و هاوکاری وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل، لە دژی حزبوڵڵای لوبنان کە هێزێکی بەستراوەی ئێرانە.
عەشقی دەربارەی قۆناغەکانی دوتاری ئەم ستراتیژیە دەڵێت: رەوتی سڕینەوە ولە مەیدان بەدەرکردنی ئێران لە قۆناغی یەکەم، کردە ئامانجی هێز ناوچەیی ئەم وڵاتەیە، واتە عێراق. لەم نێوانەدا رۆڵی ئەمریکا، زۆرتر گرتنە دەستی سوکانی سیاسییە لە ناوچەکە.
عەشقی بە وۆڵ ستریت ژورناڵی گوتووە:هەر ئەوەی کە ئێمە رێگاکانی گەیاندنی یارمەتی ئێرانمان بە شیعەکان و حوسییەکان بەربەست کرد، لە خۆیدا سەرکەوتنیکی گەورە بوو. هەروەها هیواداری دەردەبرێ کە لە گەڵ روسیا و بەرامبەر بە تەنازول و پشتکردنی ئەم وڵاتە لە ئێران وسوریا، لە گەل دەکەوینە دانوستانەوە، بە رێگەی پێدانی پارە و هاوکاری ئابوری و دڵنیایی پێدان لەوەی، کە بتوانێ بە سەر گروپە تەکفیرەکانی ناوچەی قەفقازدا سەرکەوتوو دەبێت.
ماوەیەک بەر لە ئێستا مایکل هایدەن، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا باسی لە پلانیکی ٥ ساڵە کردبوو، کە بەو پێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەبەرە گۆڕانکاڕی بنەڕەتی دێتە ئاراوە.
هایدەن گوتبووی: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا زۆرتر هاوشێوەی قۆناغی پاش شەڕی دووەمی جیهانییە، کە زۆربەی وڵاتان پابەندی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان نەبوون.
زۆربەی فەرماندە سەربازی و بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی ئێران رایانگەیاندووە، کە ئەگەر ئێستا لە سوریا و عێراق شەڕی خۆمان نەکەین، ئە وکات ناچارین لە کرماشان و هەمەدان و شەقامەکانی تاران بکەوینە شەڕەوە، کە دیارە ئەمە زۆرتر پاساوێکی میدیایی و سیاسیە بۆ دەستوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان.