نوچە-مهر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا رێکخراوی”جماعت الاحرار”ی خستە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە.
بە گوێرەی داون نیوز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی راگەیێندراوێک جەماعەتی ئەحراری وەک گروپێکی جیابووەوە لە تاڵیبانی پاکستان، خستۆتە لیستی تیرۆرەوە.
جەماعەتی ئەحرار لە ساڵی ٢٠١٤ پێکهاتووە و، دواتر دەستی دایە تیرۆری خەڵکی بێ تاوان و کەسایەتییە سیاسی، ئایینی، ئەمنی و سەربازیەکان. واشنتۆن لەم بارەوە گوتویەتی، ئەم گروپە مەترسیەکی جددییە بۆ سەر هاووڵاتیان و سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئابوری وڵاتەکەی.
ئەمریکا دوای ئەوەی ئەم گروپەی خستۆتە لیستەی تیرۆرەوە، دەستی بە سەر هەموو داراییەکانیدا گرتووەو، بازرگانی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە گەڵ ئەم گروپە قەدەغە کردووە.
جێی ئاماژەیە، مانگی مارسی ئەم ساڵ دوو کەس لە کارمەندانی خۆجێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پیشاوەر، لە لایەن ئەم گروپەوە تیرۆر کران. لە کردەوەی دیکەی ئەم گروپەدا و لە کاتی هێرش کردنە سەر پارکی گوڵشەنی شاری لاهور، کە هاوکات بوو لە گەڵ جەژنی پاکی مەسیحیەکان،٧٠ کەس کوژران و زتار لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.