نوچه- رۆیته‌رز
گروپی حیزبوڵای لوبنان ده‌ڵێت، له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه تایفیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، دابه‌شبوونی عێراق و سوریا ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوه، هیچ ئه‌گه‌رێكیش نییه بۆ كۆتایی هاتنی جه‌نگی سوریا پێش هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز، شێخ نه‌عیم قاسم جێگری ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیی سه‌ر به ئێران گوتی، هاوپه‌یمانانی ئه‌سه‌د له ئێران و روسیا و حیزبوڵا تا كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌مێننه‌وه.
ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه لوبنانیه شیعه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه هێزه‌كانی رۆژئاوا پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، ده‌جه‌نگن.
قاسم ده‌ڵیت، گرتنه‌وه‌ی حه‌له‌ب، كه دووه‌مین گه‌وره شاری سوریایه و ئیستا جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدایه، ئامانجێكی هه‌نوكه‌یی نییه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌سه‌د له سوریا داهاتووی نییه. دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی له دژی گه‌لی خۆی كرد، له كاتێكدا ئێران و روسیا به ته‌واوی دژی گۆڕینی رژێمی سوریان و سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سه‌رۆكی شه‌رعییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا حوكمی ده‌وڵه‌تێك ده‌كات، كه رووبه‌رەكه‌ی زۆر بچوك بوه‌ته‌وه.
قاسم هه‌روه‌ها دەڵێت، ئه‌گه‌ری روودانی دابه‌شبوون له سوریا و عێراقی دراوسێی هه‌یه، كه ئێستا داعش به‌شێك له خاكه‌كه‌ی داگیر كردون.
ئه‌وه‌شی گوت كه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی رووده‌دات ” به‌دووری نازانم یه‌كێك له پێشنیاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ر، دابه‌شبوونی عێراق و سوریا بێت، به‌ڵام ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا، ئه‌وا پێموایه ئه‌و هێزانه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق و سوریایان ده‌وێت تا ئێستاش ده‌توانن ڕیگری له بیرۆكه‌ی دابه‌شبوون بكه‌ن، به‌ڵام ئایا له داهاتوودا چی رووده‌دات؟ ده‌بێت دوودڵ بین له‌وه‌ی كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ده‌یانه‌وێت ئه‌و دوو وڵاته به ناونیشانی جیا جیا دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌م نیگه‌رانییه‌مان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته مل كه‌چ نه‌كه‌ین بۆی”.