نوچه- ئه‌لعه‌ره‌بیه
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه، تیایدا تیشكی خستبوه سه‌ر ئه‌و دۆخی توڕه‌بوونه‌ی، كه له عێراق ده‌ستی پێكردوه به‌هۆی هه‌ژمون و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراقدا، به‌جۆرێك گه‌یشتوه‌ته ئاستی بڕیاردان له چاره‌نوسی عێراق.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئێران و پاشكۆكانی له عیراق ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون كه تاران راوێژی سیاسی و پشتیوانی سه‌ربازی له شه‌ڕه‌كانی دژی داعش پێشكه‌ش به عێراق بكات، به‌ڵكو كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی عێراق، ڕیگه‌یان به قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران داوه، سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكات.
راپۆرته‌كه سه‌ركۆنه‌ی بێده‌نگی عێراقی كرد، له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك توێژی عێراق كه به‌رژه‌وه‌ندی كوێری كردوون و هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن بۆ لاواز كردنی عه‌ره‌ب، ئه‌ویش به دابڕاندنی به‌شێك له عه‌ره‌ب كه عێراقه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هێز له بۆ ئێران.