نوچه- هه‌ولێر
خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق، كۆدی نهێنی گۆڕانكاری راسته‌قینه‌ی له عێراق ئاشكرا كرد، به‌ڵێ دكتۆر عوبێدی پڵانی كوده‌تا كردنی به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا به ئاگاداری ئه‌مریكا ئاشكرا كرد.
ئه‌و وه‌زیره هه‌نگاوی یه‌كه‌می كوده‌تای له‌ناو عێراقدا ده‌ست پێكرد، كه له داهاتوودا شوێنه‌واری گرنگی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی له زمانی هێما و ره‌مز و ئاماژه تێده‌گات، ده‌بێت په‌ڕه‌كانی كۆبكاته‌وه و كاری خۆی رێكبخات و به سه‌لامه‌ت لێیده‌رچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆی به زل ده‌زانێت و لوتبه‌رزی ده‌كات ئه‌وه ده‌بێته قوربانی و له داهاتوودا كه‌س بۆیان ناگریێت.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئیستا خه‌ریكه رازی ده‌بێت به ستراتیژیه‌تی ” كوده‌تای پاك” له ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌كی نیه و له هه‌مان كاتدا دوو پشتتیوانیشی هه‌یه له وڵات‌دا، ئایكۆنه‌كان و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانیش، ئامانجیش له‌مه ئاماده كردنی ناوچه‌كه‌یه بۆ نه‌خشه‌یه‌كی نوێ. له توركیاوه ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام به هه‌ڵه‌ی ژه‌نه‌راڵه توركه‌كان، روسیا پیش چه‌ند كاتژمێرێك كوده‌تاكه‌ی ئاشكرا كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه توركیا به سه‌لامه‌ت لێی ده‌رچوو، به‌ڵكو توركیا چوه دۆخی بێسه‌روبه‌ری و شڵه‌ژاویه‌وه.
هه‌موو وڵاتێك كوده‌تای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، رێكخراوی داعش كه به‌مزوانه له عێراق كۆتایی دێت و پاشان له سوریاش، به‌ره‌و لیبیا ده‌ڕوات، له‌وێشه‌وه بۆ تونس، كه‌دەبێته عێراقێكی گڕگرتووی تر، ئامانجه‌كه‌ش جه‌زائیره، چونكه جه‌زائیر سوپایه‌كی به‌هێز و رێكخراوی هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له‌ناوی ببه‌ن و جه‌زائیر بخه‌نه دۆخی فه‌وزا و بێسه‌روبه‌ری و دواجار ببێته نێچیری كۆمپانیا گه‌وره‌كان.
هه‌موان ده‌زانن هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مریكا ده‌ست پێده‌كات، دابه‌شبوونێكی ستونی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكادا به‌هۆی به‌هێزی ركابه‌ره‌كان و ره‌گه‌ز و روانگه‌كانیان. ئه‌وه‌ی لێره‌دا نامۆیه، بێده‌نگی لۆبی جوله‌كه‌یه له به‌رامبه‌ر دوو كه‌سایه‌تی سه‌رنج راكێش (ترامپ و هیلاری).
ئه‌گه‌ر هیلاری هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وا سه‌ده‌ی 21 سه‌ده‌ی ژنان ده‌بێت به ته‌واوی، هیلاری له ئه‌مریكا و مێركڵ له ئه‌ڵمانیا و تێرێزا له به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی به‌رچاوی خاتوو لۆبان له فه‌ره‌نسا. ئه‌گه‌ر ترامپیش ده‌ربچێت ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ رۆیشتنی ئه‌مریكا به‌ره‌و كێشه ناوخۆییه‌كان و رۆڵه جیهانییه‌كه‌ی په‌كی ده‌كه‌وێت، لێره‌وه سوربوونێكی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هیلاری ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی له‌توانا به‌ده‌ری ئیداره‌ی ئه‌مریكای ده‌وێت، ئه‌مه دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كلا ده‌كاته‌وه، له‌ناویاندا دۆسیه‌ی عێراق.
واشنتن له زوڵم و زۆرییه‌كانی ئێران و روسیا ده‌ترسێت له سه‌پاندنی واقیعێك به‌سه‌ر عێراقدا كه دواتر چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌سته‌م بێت، ده‌یه‌وێت كێشه‌ی هه‌ندێك وڵات به‌لادا بخات له پێش هه‌موویانه‌وه عێراق، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی خالید عوبێدی له په‌رله‌مان دركاندی، درێژبوونه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی نوێی ئه‌مریكایه به مانای ئه‌وه‌ی ( عوبێدی په‌نجه‌ی به دوگمه‌ی پلانه نوێیه‌كه‌دا نا پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا)، ئه‌وه‌ی له‌دوای په‌نجه پێدانانی دوگمه‌كه له‌لایه‌ن عوبێدیه‌وه دێت ئه‌مه‌یه…
یه‌كه‌م : ئابڕوبردن و ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵكاران له گه‌وره‌ترینیان بۆ بچوكترینیان.
دووه‌م: گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌پێی ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا.
سێیه‌م: په‌یكه‌ری حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی ئه‌وه‌ی كه خالید عوبێدی پێشنیاری كرد، به‌وه‌ی بخرێته ژێر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه و رێگه به هاوسۆزییان نه‌درێت بۆ هیچ حیزب و كه‌سێك.
چواره‌م: قه‌ده‌غه كردنی میلیشیا و سیما چه‌كدارییه‌كان كه چوارچیوه‌ی فه‌رمیان نیه.
پێنجه‌م: لێبوردنی گشتی ده‌ربكرێت.
شه‌شه‌م: چاوخشاندنه‌وه به ده‌سته‌ی داد و لێپرسینه‌وه و بڕیاره‌كانیاندا.
حه‌وته‌م: گۆڕینی حكومه‌تی عێراق.
ئه‌و پلانه‌ی كه عوبێدی رایگه‌یاند” كوده‌تای ئاشتیانه” بۆ ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵكاران به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م رووداوه‌ش هه‌روا ئاسان تێناپه‌ڕێت، زۆر پارت و ره‌وت ده‌كه‌ونه جوڵه بۆ سود وه‌رگرتن له‌م رووداوه، سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ئه‌مه‌یه، زۆر له سیاسه‌توان و پیاوانی مافیای سیاسی و خێزانه‌كانیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڕۆن، كاتیك موقته‌دا سه‌در فه‌رمانیدا به چۆڵكردنی باره‌گاكانیان كه هی ده‌وڵه‌تن، له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه بڕیارێكی حكومه‌ت هه‌یه بۆ چۆڵكردنی هه‌موو باره‌گا و ماڵ و هه‌موو شوێنه‌كان كه موڵكی ده‌وڵه‌تن..