نوچەنێت-مهر
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەڵێت وڵاتەکەی لە پلانیدایە دوای 60 ساڵ رێککەوتنی ئاشتی لە گەل روسیا واژۆ بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی تاس، شینزۆ ئابە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاندووە، کە هاوشێوەی ئەم رێککەوتنە لە گەڵ وڵاتانی دیکەی دراوسێی ژاپۆن واژۆ دەکرێت.
بە پێی ئەم راپۆرتە، شینزۆ ئابە ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئاب گوتوویەتی، فۆمیۆ کیشدا، وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن دەمێنێتەوە و کەڵک لە ئەزموون و پەیوەندییەکانی لەم پۆستە وەردەگرێت.
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ئاماژە بەوە دەدات، کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ کۆریای باشور، چین و وڵاتانی دیکەی دراوسێ پتەوتر دەکات و لە لایکەی دیکەشەوە بە مەبەستی واژۆکردنی پەیمانی ئاشتی لە گەڵ روسیا، پەرە بە دانوستانەکانی لە گەڵ ئەم وڵاتە دەدات.
جێی ئاماژەیە کە روسیا و ژاپۆن، لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە هیچ رێککەوتنێکی ئاشتییان واژۆ نەکردووە، تەنها شەڕیان لە دژی یەکتر راگرتووە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش ساڵی 1956 بەیانی ئاگربەستی هاوبەشیان واژۆ کردووە.