نوچەنێت-ئیرنا
ئیدارەی کۆچبەری سوید ئەمڕۆ چوارشەممە،٣ی ئاب رایگەیاند، کە ئامادە نییە پەنابەرانی سیاسی نزیک لە فەتحولا گولەن رادەستی تورکیا بکاتەوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، ئیدارەی کۆچبەری سوید، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختی لەو ەکردۆتەوە، کە تەنها ئەو پەنابەرانەی کە چالاکی سیاسی بەڵگەمەندیان لە دژی دەوڵەت ئەنجام دابێت دەکەونە خانەی”گروپەکانی مەترسی” و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان دەکرێت.
گونا گراوفڵدز، گوتەبێژی ئیدارەی کۆچبەری سوید دەشڵێت، تا ئەو جێگای پەیوەندی بە رادەستکردنەوەی پەنابەرانەوە هەبێت، وڵاتان بە سەر دوو دەستەی ئەمن و نائەمن دابەش ناکات، بەڵکوو ئەوەی دەکرێتە بنەمای بڕیاردان خودی تاکەکانن.
وڵاتی سوید، تاکوو ئێستا 172 داواکاری پەنابەری سیاسی لە لایەن هاووڵاتیانی تورکیاوە ئاراستە کراوە، ئەم ژمارەیە، لە ساڵی رابردوو 253 کەس بووە.
تورکیا، فەتحوڵا گولەن و لایەنگرانی بە بەشداری و دەستوەردان لە کودەتا بێ ئەنجانەکەی 15 تەمووزی مانگی رابردووی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردووە.
تورکیا، تاکوو ئێستا بەرامبەر بەم هەڵوێستەی سوید هیچ کاردانەویەەکی نەبووە.