وەزارەتی ئیتڵاعات: ئەندامانی گروپی تەوحید و جیهادمان لە پارێزگای سنە دەستگیر کردووە

0

نوچە-ئاژانسەکان

رۆژێک دوای ئەوەی، کە ژمارەیەک لە زیندانیانی رەجایی شار بە تاوانی ئەندامەتی لە گروپی جیهاد و تەوحید لە سێدارەدران، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاندووە، سەرجەم ١٠٢ کەسی لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەم گروپەی دەستنیشان کردووە  و، لە ئێستادا لێپێچینەوە  ودادگایی دەکرێن.

بە گوتەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، ئەم گروپە زستانی٢٠٠٨ دامەزراوە و تا ساڵی ٢٠١٠، کە دوایین شانەی نوستوویان لە شاری سنە کراوەتە ئامانج، دەستیان داوەتە کۆمەڵێک کردەوەی تێکدەرانە کە بە وهۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.

هاوکات لە گەل بڵاوبوونەوەی ئەم راگەیێندراوە، ماڵپەڕی تەسنیم چەند گرتە ڤیدئۆیەکی لە “دانپێداننای”چەند ئەندامێکی ئەم گروپە و ژمارەیەک لەو کەسانەی، کە رۆژی رابردوو لە سێدارە دران، بڵا وکردۆتەوە کە پەشیمانی دەردەبڕن.

دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر، تەلەفزیۆنی حکومەتی ئێران”دانپێداننای”بەشێکی دیکەی لە ئەندامانی ئەم گروپەی بڵاو کردەوە. ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی داکۆکی کاری مافەکانی مرۆڤ نامەیەکی کاوە شەریفی، کەسی یەکەمی ئەم گروپەیان بڵاو کردەوە، کە تیایدا هاتبوو کە لە ژێر گوشار  وئەشکەنجە دانی بە کۆمەڵێک کاروکردەوەدا ناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com