نوچە-ئاژانسەکان
کۆریای باکور، رۆژی سێ شەممە بۆ یەکەمین جار لە نزیک کەنارەکانی ژاپۆن موشەکێکی بالستی تاقی کردەوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هاویشتنی ئەم موشەکەی بە کردەوەیەکی شەرمنانە و هەڕەشەیەکی گەورە وەسف کردووە ورایگەیاندووە، کە تۆکیۆ بە جددی نارەزایی خۆم لەم بارەیە وە دەردەبڕێت.
ئەو موشەکەی کە لە لایەن کۆریای باکورەوە تاقی کراوەتە، لە جۆری زەمین بە زمین بووە. فەرماندەیی ستراتیژی ئەمریکا پشتڕاستی کردۆتەوە، کە دوو موشەکی کۆریای باکوری لە ژیر کۆنترٶڵ دابووە کە دەست بە جێ یەکێک لە موشەکەکان دوای هاویشتنی تەقێندراوەتەوە.
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاقیکردنەوە موشەکیە رایگەیاندووە، ئەمریکا بۆ بەرگری کردنی لە هاوپەیمانەکانی ئامادەیی تەواوی هەیە.هەروەها گوتویەتی کە ئەمریکا لە پلانیدایە نیگەرانیەکانی خۆی سەبارەت بەم تاقیکردنەوە موشەکیە بە ئاگاداری نەتەوەیەکگرتووەکان بگەیێنێت.
مانگی رابردووش کۆریای باکور، سێ موشەکی دیکەی بۆ ناو دەریا هاویشتبوو کە توانای بڕینی مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتریان هەبووە.
ئەم تاقیکردنەوە موشەکیانەی کۆریای باکور، دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و کۆریای باکور رایانگەیاندووە، کە بۆ بەرەورووبوونەوەی هێرشەکان، سیستمی دژە موشەکی تاد لە کۆریای باشوری جێگیر دەکەن.