ئۆلاند: هەڵبژاردنی ترامپ دەرهاویشتەی جیهانی دەبێت

0

نوچە-رادیۆ فەردا

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەڵێت:هەڵبراژردنی دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەگەر دەنگ بهێنێتەوە دەرهاویشتەی جیهانی بەدوادادێ، چونکە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا،هەڵبژاردنێکی جیهانییە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا، فرانسوا ئۆلاند وێڕای هێرشی توند بۆ سەر ترامپ دەڵێت:هەڵوێستی و ساسەتی توندڕەوانەی ترامپ بێزارکەرە،جتەنانەت ئەو کاتەی کە ترامپ لەبارەی سەربازێک و بیروەریەکانی لێدوانێک دەدات.

ئۆلاند هەروەها رەخنە لە لێدوانی توند و سووکایەتی ئامێزی ترامپ دەگرێت و دەڵێت: دیموکراسی لە مەترسیدایە، چونکە دەیبینی کە رۆژ لە دوای رۆژ خەڵکی جیهان هۆگرییان بە دیکتاتۆریەت زۆرتر دەبێت، بە تایبەتی لە ئەمریکا.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئەوەش دەخاتە روو، کە رەنگە ئەمریکیەکان دەنگ بە دۆناڵد ترامپ بدەن، ئەمەش کۆمەڵێک دەرهاویشتەی جیهانی بەدواوە دەبێت، لە بەر ئەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەڵبژاردنێکی جیهانییە.

ترامپ  هەروەها گوتەیەتی: کاتی ئەوە هاتووە، کە رێبەرانی پارتی کۆماری ئیدانەی هەڵوێستەکانی ترامپ بکەن و پشتگیری لێ نەکەن. هاوکات نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو ئە وگۆڕانکاریانەی کە ترامپ بانگەشەی بۆ دەکات، خستۆتە روو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com