موحسین سەعدون: زۆربەی پەرلەمانتاران باوەڕیان بە قسەکانی وەزیری بەرگری کردووە

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زۆربەی قسەكانی وەزیری بەرگری ڕاستن. ئەگەر بەسەریاندا ساخ بێتەوە، دەدرێنە دادگا و سزا دەدرێن ، جارێكی دیكە ڕێگە نادرێت ببنەوە پەرلەمانتار.

لە لێدوانێكی بۆ نوچە نێت”موحسین سعدون، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لە فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند  “زانیارییەكانی وەزیری بەرگری دەربارەی سەرۆكی پەرلەمان و، چەند پەرلەمانتارێك زۆر گرنگ بوو. بۆیە ئێمە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان لەوبارەیەوە دروست كردووە، شوێنی ئەو كارە بگرێت”.

موحسین سەعدون ئاماژەی بە رێوشوێنە سەرەتاییەکان کردو گوتی” ئێستا بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەوانە گەشتكردنیان لێ قەدەغە كراوە تاوەكو لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت. دیارە ئەوە كارێكی زۆر یاساییە. قسەكانی وەزیری بەرگری حەتمی ڕاستە. چۆن دەتوانێ لە خۆیەوە قسەی وا بكات. زۆرینەی پەرلەمانتارانیش قەناعەتیان بە قسەكانی هاتووە”.

سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەوشی راگەیاند کە ” ئەگەر قەناعەت بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە دروست بوو، كە ئەو قەسانەی وەزیری بەرگری ڕاستە، ئەوكات دۆسیەكە ڕەوانەی دادگا دەكرێت و، پارێزبەندی نوێنەرایەتییشیان لێ دادەماڵرێت. ئینجا دادگا حوكمیان دەكات و، جارێكی دیكەش ڕێگە نادرێت ببنەوە پەرلەمانتار”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com