نوچەنێت
دوای ئەوەی وەزیری بەرگری عیراق، سەرۆکی پەرلەمان و کۆمەڵێک پەرلەمانتاری بە گەندەڵی تۆمەتبارکرد، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری عیراق رایگەیاند: سکاڵا لەسەر هەموو ئەوانە تۆمار دەکرێت، کە لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ناویان هاتووە.
رۆژی دووشەممە 1-8-2016، خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق، لە دانیشتنێکی پەرلەماندا کە لێپرسینەوە لە وەزیری بەرگری دەکرا، سەلیم جبوری و ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی، بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبارکرد.
عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای داواکاری گشتی، سکاڵا لەسەر سەلیم جبوریم سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و هەموو ئەو کەسانە تۆمارکراوە، کە لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری بەرگری ناویان هاتووە. ئەنجوومەنی دادوەری، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم مەبەستە پێکهێناوە.