نوچەنێت-ئاژانسەکان
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی باڵای تورکیا، بە هۆی کودەتا بێ ئەنجامەکەی 15-7-2016، لە ئەم وڵاتە، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار زیان بەر ئەم وڵاتە کەوتووە.
بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، وەزیری ئابوری ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، کە کودەتایکەی ئەم دواییانەی تورکیا، بۆتە هۆی گەیاندنی زیانێکی 90 ملیار یۆرۆیی (نزیکەی 300 ملیار لیرەی تورکی) بە ئابوری ئەم وڵاتە.
وەزیری دارایی تورکیا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، بە هەژمار کردنی ئەو زەرەر و زیانانەی کە بەر فڕۆکە ی شەڕکەڕ، چەک و بۆمب و بیناکانی ئەم وڵاتە کەوتووە، بە بەراورد لە گەڵ ئەوەی لە سەرەتاوە مەزندەمان کردبوو، بە لانی کەمەوە تێچووی ئەم کودەتایە 300 ملیار لیرەی تورکی بووە. وەزیری دارایی تورکیا ئەوەش دەخاتەڕوو کە دواتر ئەنجامی وردی زیانەکان رادەگەیەنین. هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە رەنگە تێچووی کودەتاکە لەوەی کە هەیە زیاتر بێت.