نوچه- ئاژانسه‌كان
نایف وه‌قاع، شرۆڤه‌كاری سیاسی سعودی هۆشداریدا له دروستبوونی سوپای پاسدارانی عێراق، كه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئیران ده‌بێت، گوتی ” كێشه‌ی عێراق له‌وه‌دایه كه ده‌یه‌وێت پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك سوننه له عێراق بسڕێته‌وه”، رووداوه‌كانی فه‌لوجه‌شی وه‌ك به‌ڵگه بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه.
وه‌قاع هه‌روه‌ها دەڵێت” عێراق به‌هۆی هه‌ژمون و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت، ئیستا ئێران له رێگه‌ی باڵه‌كانیه‌وه له‌و وڵاته‌دا كۆنترۆڵی عێراقی كردوه و ئه‌و خاوه‌نی قسه و بڕیاره، هه‌روه‌ها وتی عێراق سه‌قامگیر نابێت به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌سه‌ریدا و هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوان و بیر‌و باوه‌ڕ و، هاوسۆزییان له عێراق .
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی عێراق كه وا بڕیاره دروست بكرێت، هۆكاری نیگه‌رانی ده‌بن له ناوچه‌كه‌دا، ده‌بنه هۆی ئاواره‌بوونی دانیشتوانی سوننه‌ی به‌غدا له ماڵ و جێگای خۆیان، هۆشداریشیدا له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م میلیشیایانه له‌سه‌ر داهاتووی نزیكی ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بنه هۆكاری كێشه‌ی به‌رده‌وام و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی ئاشكرا بۆ‌سه‌ر شانشینی سعودیه و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو.