ئێران چیدی ئاماری تەڵاق بڵاو ناکاتەوە

0

نوچە-رادیو زمانە

عەلی ئەکبەر مەحزون، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی باری کەسێتیی ئێران رایگەیاندووە، ئەم دامەزراوەیە چیتر ئامارەکانی تەڵاق و جیابوونەوەی هاوسەران بڵاو ناکاتەوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەم ئامارانە زیانی بەدواوەیە.

لە ساڵانی رابردوودا بڵاوبوونەوە  ئاماری تەڵاق و بەرزبوونەوەی رێژەیەکەی،  کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە.

عەلی مەحزونی گوتویەتی: ئاماری تەڵاق بە گوێرەی پیویست بڵاو بۆتەوە و بڵاوکردنەوەشی لەمەوبەدا نابێتە چارەسەر بۆ ئەم کێشە و ئاریشەیە.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی باری کەسێتیی ئێران، راشیگەیاندووە کە لەمەوبەدواوە ئامارەکان تەنها رادەستی لایەنی پلاندارێژ دەکرێت.

مەحزون راینەگەینادووە، کە مەبەستی لە پلاندارێژ چ کەس و لایەنێکە و لە چ بەشێکدا چالاکن، بەڵام گوتویەتی: پلاندا ڕێژەران دەبێ ئاگاداری ئاماری تەڵاق بن و دەشتوانی هەنگاوی بە کردەوە بۆ ئەم کێشەیە بنێن.

ئەم بەرپرسە ئێرانییە هەروەها گوتویەتی: هۆی ئەوەی کە پێشتر ئامارەکانمان بڵاو دەکردەوە تەنها دانی هۆشداری بوو،بەڵام ئێستا بە گوێرەی پێویستی هۆشداری دراوە و پێویست بە بڵاو کردنەوە ناکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com