نوچە-ئاژانسەکان
پنتاگۆن رایگەیاند، کە ئەمریکا لە لیبیا ولە سەر داوای فەرمی دەوڵەتی ئەم وڵاتە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر داعش، دەستپێکردووە.
میشڵ بالدانزا، گوتەبێژی پنتاوگۆن لەم بارەیەوە گوتویەتی:دوا بە دوای داوای فەرمی دەوڵەت تەوافوقی نیشتمانی لیبیا، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەر داعش دەستپێکردووە.
لە لایەکی دیکەوە، پیتێر کوک، گوتەبێژێژی دیکەی پینتاگۆن گوتویەتی، پێشتر باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە سەر پیشنیاری ئەشتۆن کارتە، وەزیری بەرگری و ژوزێف دانفۆرد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بڕیاری هێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر داعش لە لیبیا دەست پێکردووە.
پیتێر کوک رایگەیاندووە، کە بە پێی زانیاریەکانی پێنتاگۆن، نزیکەی١٠٠٠ چەکداری داعش لە سەرتی لیبیا جێگیر کراون و، فڕۆکە شەڕکەڕەکانی ئەمریکاش بنکە سەربازیەکانی ئەم گروپەیان کردۆتەوە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان.
کوک جەختیشی لەوەکردۆتەوە، کە دەوڵەتی تەوافوقی لیبیا پێشتر ئامانجەکانی دەستنیشان کردووە و ئامانجی ئەم هێڕشانەس بەرورووبوونەوەیە لە گەڵ داعش.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاندووە، ئەم هێرشانە دەبنە بەربەست و گوشارێک بۆ سەر داعش، کە چیتر نەتوانن پەناگای ئەمن بۆ خۆیان بدۆزنەوە.