یڵدرم: ئەمریکا هەڵوێستێکی روون سەبارەت بە تورکیا بگرێتە بەر

0

نوچە-ئیلنا

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە دیدار لە گەڵ بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە واشنتۆن بەرامبەر بە تورکیا دەبی هەڵوێستێکی روون و قاتعی هەبێت.

بە گویرەی رۆیتەرز، بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە دیدار لە گەڵ جەنەڕاڵ ژوزێف دانفۆرد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، داوای لە واشنتۆن کردووە، کە دەبێ بەرابەر بە کودەتا شکت خواردووەکەی ١٥ تەمووزی ئەم وڵاتە هەڵوێستی جددی و روون بگرێتە بەر.

یەڵدرم جەختیش لەوە کردۆتەوە، کە تورکیا چاوەروانی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەنی لە لایەن ئەمریکاوە هەیە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، کە هاوکای وڵاتەکەی لە گەڵ ئەمریکا  وهێزەکانی هاوپەیمان لە روو بە رووبوونەوەی داعش بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com