جۆریڵیزم پۆست: پشتگیری دەوڵەتی کوردی بکەن

0

نوچەنێت
رۆژنامەی جۆریڵیزم پۆست، لە سەروتاری خۆیدا ئاماژە بە زەمینەکانی پێکهاتنی دەوڵەتی کوردی دەکات و، لەم بارەیەوە کۆمەڵێک هۆکار بۆ پتەو کردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان کورد و ئیسرائیل دەستنیشان دەکات، یەک لەم هۆکارانە کە هەڵوەستەی لە سەر کردووە، پشتیوانی کردنە لە پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی.
جۆریڵیزم پۆست دەڵێت: کورد و ئیسرائیل دوژمنی هاوبەشی وەک داعش وسوپای پاسدارانی ئێرانیان هەیە.
لە سەروتارەکەی جۆریڵیزم پۆست هاتووە: پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی غەیرە عەرەب لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لیرەدا مەبەستی دەوڵەتی کوردییە، یارمەتی دەکات بە پاراستنی گیان و مافەکانی کەمینە نەتەوەیی و ئەتنیکیەکانی ئەم ناوچەیە. دژبەرانی ئیسرائیل لە ناوچەکە، بۆ کەم بەها کردنی و بەکەم زانینی ئارمانجی کوردەکان، کە پێکهێنانی دەوڵەتی کوردییە، زۆر جار بە ئیسرائیلی دووەمی ناو دەبەن، ئەمە زۆرتر لە لایەن ئێرانەوە تەرکیزی کراوەتە سەر.
جۆریڵیزم پۆست ئاماژە بەوەش دەدات، کوردەکان زۆربەیان موسوڵمانن و وەک هاوپەیمانێک دەڕواننە ئیسرائیل. ئەم رۆژنامەیە با س لەوەش دەکات، کە کۆمەڵگای کوردی بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، کراوەتر و ئازادترە و رەوایی وبەستێنی لەبارتری هەیە.
جۆریڵیزم پۆست هەروەها دەڵێت: ئیسرائیل دەتوانێ لە رێگەی کڕینی نەوتی کوردستانەوە تا رادەیەک یارمەتی کوردەکان بدات.هەر وەک چۆن ئیسرائیل و سعودیە وتورکیا، لە پێش گرتن بە زێدەڕەوییەکانی ئێران بەرژوەندی هاوبەشیان هەیە، بە هەمان راددە کوردەکان دەتوانن لەم بارەوە رۆڵی بەرچاویان هەبێت.
جۆریڵیزم پۆست لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەدات، کە کێشەی بەردەم پەیوەندی ئاڵۆز و زۆر جار شاراوەی ئیسرائیل و کوردەکان، کە بە سەر چوار دەوڵەتی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا دابەش کراون هەر کامەیان پێویستی بە بەرنامەی سیاسی جیاواز هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com