نوچه- عێراق پرێس
رۆژی سێشه‌ممه لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، داوای له داواكاری گشتی و دادگا كرد له‌دوای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێستا و پێشوو كران، له دانیشتنی لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری، ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
قازی مه‌حمود حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌ت یاسا گوتی ” ئه‌وه‌ی له داهاتوودا رووده‌دات خراپتره و پێویستیشه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و، كاره‌كانی بوه‌ستێنرێت، چونكه چیتر په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی، شیاو نەماوە”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك په‌له‌مانتار كرا، تاوانی مه‌ترسیدارن و ده‌چنه خانه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و، ده‌بێت دادگا به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه هه‌ڵبگرێت و ئه‌نجامده‌رانییان دادگایی بكات و سنورێك بۆ پێشێل كردنی ده‌ستور و یاسا، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دابنێت”.