نوچه- ئه‌لعه‌ره‌بیه
ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مینداری گشتی كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا، كه یه‌كێكه له گرنگترین یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ڵێت ” كه‌تایب پێكهاته‌یه‌كی عه‌قیده‌ییه و په‌یوه‌سته به ویلایه‌تی فه‌قێوه و شوێن سیاسه‌توانه عێراقییه‌كان ناكه‌وێت”، ویلایه‌تی فه‌قێ به تێگه‌یشتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه.
به‌پێی پێگه‌ی سۆمه‌رییه نیوزیش، وه‌لائی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوێنێ دووشه‌ممه جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، كه كه‌تایبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا پیكهاته‌یه‌كی عه‌قیده‌ییه و په‌یوه‌سته به ویلایه‌تی فه‌قێوه، هیچ په‌یوه‌ندی به مه‌زاج و هه‌واو هه‌وه‌سی سیاسه‌توانه عێراقییه‌كانه‌وه نییه.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تایفه‌گه‌ری و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن و رفاندن و كۆچپێكردنی خه‌ڵكی سڤیلی سوننه، به‌بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌بنه به‌شێك له هێزه چه‌كداره فه‌رمییه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی ئێراندایه، كه به‌رپرسانی تاران باسیان ده‌كرد، ئه‌ویش دروست كردنی سوپای پاسدارانی عێراقه له‌سه‌ر شێوازی سوپای پاسدارانی ئێران.