
په‌كه‌كه فەتوای دینی دەدات:نوێژ له‌دوای ئاكه‌په‌وه دروست نیه
دیاری محمد
لەبه‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕۆژ تیڤی، نوره‌دین سۆفی فه‌رمانده‌ی گشتی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ساڵی 2011 سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه و نیگه‌رانی خۆشی راگەیاند له‌به‌رامبه‌ر زیانه‌كان، به‌ڵام ته‌ئكیدی كرده‌وه “به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕێبازی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان”. نوره‌دین سۆفی وتیشی” ئه‌گه‌رچی من زانای ئاینی نیم، به‌ڵام نوێژ له‌دوای مه‌لاكانی ئاكه‌په‌وه دروست نیه، له‌به‌رئه‌وه داواتان لێده‌كه‌م كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێژیان له‌دواوه نه‌كه‌ن، بچن له‌دوای مه‌لاكانی كورده‌وه نوێژبكه‌ن”.