نوچەنێت- واشنتۆن تایمز
له كاتێكدا كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كه‌یدایه به گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی رێكخراوی داعش پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ، ده‌یه‌وێت خۆی له ململانێی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ پیاوی ئایینی شیعه، موقته‌دا سه‌در لابدات.
ئه‌مه له راپۆرتێكدا هاتووه، كه گۆڤاری واشنتۆن تایمزی ئه‌مریكی بڵاوی كردۆ‌ته‌وه و ده‌ڵێت، عه‌بادی له هه‌وڵی چڕكردنه‌وه‌ی تواناكانیدایه بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌ویش به لەیەك نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه ناكۆكه‌كان و وه‌ستانی خۆپیشاندانه‌كانی ره‌وتی سه‌در له دژی حكومه‌ت، كه بووه‌ته هۆی لاوازبوونی تواناكانی حكومه‌ت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، زۆرینه‌ی شیكه‌ره‌وه‌كان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی عه‌بادی بتوانێت به‌و ئامانجه بگات، ئه‌و هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تێكی لاواز ده‌مێنێته‌وه، ئاماژه‌ی به گوته‌ی كیرك ساویلی، شیكه‌ره‌وه‌ی گروپی یوتیكا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له عه‌مان كردووه كه ده‌ڵێت، پێموانییه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بڕوخێت، تا ماوه‌ی ده‌ستوری خۆی ته‌واو ده‌كات. به له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه هێزه سیاسییه‌كان ناتوانن له سه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی رێكبكه‌ون. لە راپۆرتەکەدا جه‌ختی لەوە كردۆته‌وە، كه ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌توانێت رۆڵی كارای خۆی ببینێت پیش هه‌ڵبژاردنه‌كان یان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
فشاره جۆراوجۆره‌كان
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵی حكومه‌ت به شه‌ڕی داعشه‌وه، به ده‌ست گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌تیشه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه خزاوه‌ته هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای كێشه ئابوورییه‌كان ورووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ملیۆنان كرێكار له كه‌رتی گشتیدا به هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاری به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و بارگرانیانه‌ی توشی حكومه‌تی عێراق بووه، هه‌لی داوه‌تە سه‌در، كه دژایه‌تی عه‌بادی بكات و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بكات، ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر پشتیوانی لێده‌كرد.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه ترسی ئه‌وه‌ی دروستكرد، كه سه‌در سه‌ركه‌وتوو بێت له هه‌ڵگیرساندنی راپه‌رین له دژی حكومه‌ت، هه‌ر وه‌ك چۆن ساڵی 2003 سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی سوپاكه‌ی شه‌ڕی له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كرد و زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی باشوری عێراقی خسته ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌ت.
بۆ به‌ر‌په‌رچدانه‌وه‌ی سه‌در، له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ره‌وتی سه‌در،عه‌بادی مانۆڕێكی سه‌ربازی له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا به 15 هه‌زار سه‌رباز ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌مه ره‌خنه ئاگرینه‌كانی سه‌دری له به‌رامبه‌ر عه‌بادیدا نه‌وه‌ستاند. سه‌در ئه‌مه‌شی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی زیاد كرد، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ئامانجی ئه‌وانن له شه‌ڕی موسڵدا و ده‌یانپێكن.
له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌در له لایه‌ن گروپی تری شیعه‌وه رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌و چالاكییانه‌ی كه بارودۆخی عێراق خراپتر ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌وه‌ی شیكه‌ره‌وه‌كان وایده‌بینن، كه ئه‌گه‌ر سه‌در ده‌ستیش له خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵبگرێت و هێزه‌كانی حكومه‌تیش به‌رده‌وام بن له سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی له دژی داعش و موسڵ به‌ده‌ست بهێننه‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت به‌منزیكانه له عێراق كۆتایی به‌م فه‌وزا سیاسییه بێت، كه له ئارادایه.