نوچه- ده‌نگی عێراق
رۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی بانگهێشت كردنی وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ په‌رله‌مان، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه، خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاشكرای كرد، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له دۆسییه‌ی گرێبه‌سته‌كانی پڕچه‌ك كردن‌دا له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوه، له ناویاندا گرێبه‌ستی تایبه‌ت به زرێپۆشه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مان گوتی ” وه‌زیری به‌رگری هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رێكی تریش، كه له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كار ده‌كات به تێوه‌گلان له‌و دۆسیانه تۆمه‌تبار كردوه به ناوی موسه‌ننا سامه‌رایی”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 182 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی هه‌شته‌می خۆی به‌ست، كه تیایدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتی ناوه‌ندی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای لیپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری عێراق.