مژدین: ژیانى هاوسەرێتی بۆ من واتە ئەو کەسەى کە هەڵى دەبژێرم و جەستەمى پێشکەش دەکەم رۆحێتى هونەریم و رۆحێتى سێکسیم وهەستى ئافرەت بوون و ناز و نوکى بەسەردا بەش دەکەم

0

نوچە.نێت

 

گۆرانی بێژی کورد مژدین، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک تیشک دەخاتە سەر چەند شتێک لە ژیانیدا.

مژدین دەڵێت” ئافرەتبوون تەنها ئەوە نیە پێوە لەدایک بویت گرنگ ئەوەیە گرنگیشى پێ بدەیت ، خاوێن رایبگریت بیرازێنیتەوە بەجل بەڕەنگ بەسورا و بە بۆیەى نینۆک بەوشێوەیە، ئافرەت بوون واتا نازکردن”.

مژدین ئاماژە بەهەندێ لایەنی تر دەکات و پێی وایە سیاسەت، ئەوەىە کە تۆ لێزان بیت لەسیاسەتەکەدا لەوەدا کە دەستور دادەنێت لەوەش کە یاساناس بیت، یاساناس چۆن، واتا مافى خۆت چۆن دەزانیت مافى بەرامبەرکەشت دەبێت بپارێزیت، بەڵام ئەرکیشى هەیە هەر ئەوەنیە مافیشى هەبیت بەرامبەرەکەت.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” لای من هونەر و موزیک بەشێکە لەو رۆحێتەى پێوە لەدایک بووم ،بەڵام ژیانى هاوسەرێتی  بۆ من واتە ئەو کەسەى کە هەڵى دەبژێرم و جەستەمى پێشکەش دەکەم رۆحێتى هونەریم و رۆحێتى سێکسیم وهەستى ئافرەت بوون و ناز و نوکى بەسەردا بەش دەکەم،سێکس بە مانای چێژبینینى جەسەدى ورەحەتبوونى مێشک”

مژدین وتیشی”گەشت کردنیش پێویستیە بۆ نوێبونەوەى فکر”.

لەلایەکی تر مژدین پێی وایە دایکایەتی بۆ ئەو خۆش نەبێت، ئاشکرایکرد کە “ئەوەى تا ئێستا نەم ووتوە دەمەوێت بیدرکێنم نامەوێت مناڵم ببێت یەک کورم هەیە شانازى پێوەدەکەم زۆر جوانە زۆر زۆر زیرەکە ماشاءاللە بەچاوان نەبێت دوور بێت لە مردنى ، هەرگیز ناخۆشى نەبینم لەوە زیاتر نامەوێت مناڵم هەبێت بەراستى ، ئەترسم لە مناڵ بوون ، ناشمەوێت شێوەم لەمەزیاتر تێک بچێت ، خۆشم بەیەکێکى بەهەست دەزانم ناتوانم مناڵ بەخێوبکەم هەڵسم شەوان بەدوایدا و قوتابخانەو ئەوشتانەم حەز لێى نیە،چونکە زۆر هەستى گرنیگدان و سۆزم هەیە وام لێدەکات تا ڕادەى گریان هەستم هەبێت بۆ منداڵەکە ، بەو شێوە ناتوان مناڵ بەخێوبکەم چونکە هەستى دایکایەتیە ، دایکایەتى بۆ من خۆشى نیە”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com