نوچه- گۆڤاری ئه‌تلانتیك
راپۆرتێكی گۆڤاری ئه‌تلانتیكی ئه‌مریكی، باس له چوونی زه‌رقاوی له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئێران له ساڵی 2001 تا 2006، دەکات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، ئێران چه‌ندین پاڵنه‌ری هه‌بوه بۆ پاڵپشتی كردنی زه‌رقاوی، دیارترینیان خواستی ئێران بوه بۆ كۆنترۆڵكردنی عێراق، كه ئه‌مه‌ش نه‌بوونی سه‌قامگیری له عێراقدا ئاسان كردوه بۆ ئێران، به‌وه‌ی كه زه‌رقاوی كردی له عێراق و ستراتیژیتی ئێرانی بۆ پشتیوانی كردنی تیرۆر له عێراق، جێبه‌جێ كرد.
باسی له راپۆرتێكی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كردوه، كه تیشكی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئێران بوونی داعشی به‌كارهێناوه بۆ به‌هێز كردنی هیزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له سوریا و عێراق له جه‌نگی دژی داعشدا بۆخۆی دروست كردوه، به‌مه‌ش ره‌وایه‌تی دراوه به ئاماده‌یی زۆری ئێران له‌و دوو وڵاته‌دا، هه‌روه‌ها رێگه‌ی پێدراوه میلیشیا و رێكخراوی چه‌كداری تایبه‌ت به‌خۆی له‌و وڵاتانه‌دا بۆ جه‌نگی دژی داعش دابمه‌زرێنێت و درێژه به فراوانخوازی ئێران بدات له‌و وڵاتانه‌دا.
راپۆرته‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا و راپۆرته شیكارییه‌كان، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی داعشه‌وه ئه‌وه‌یان خستوه‌ته روو، كه ئێران مه‌ترسیداریی داعشی به‌هه‌ل زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوپه‌یمانێكی خوازراوی ئه‌مریكا ده‌ربكه‌وێت.
له راپۆرته‌كاندا په‌یوه‌ندی تاران به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان خراوه‌ته روو، له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه كه بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه، له سه‌ره‌تای 2001ه‌وه پیشان ده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌و راپۆرتانه‌دا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هه‌یه كه په‌یوه‌ندی ئێران به داعشه‌وه ده‌رده‌خات، ئه‌مه جگه له به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئێران به رێكخراوی قاعیده‌وه.
راپۆرته‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه، كه په‌یوه‌ندی له نێوان ئێران و داعشدا له سه‌ره‌تاوه له ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوییه‌وه ده‌ستی پێكردووە، به نێوه‌ندگیری قه‌لبه‌دین حیكمه‌تدیار، كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌فغانستانیه و به‌مدواییه له تاران هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و دژی وه‌ستایه‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه زه‌رقاوی له سه‌ره‌تاوه رایكردوه بۆ ئێران بۆ ئاماده‌كاری كردن بۆ چونه ناو عێراق.