نوچە-مهر
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پڕۆژەیەکی میسر بە بەراورد لە گەڵ نەخشەرێگای فەرەنسا بۆ پرۆسەی ئاشتی پێ باشترە، هەر بۆیە ئەولەوییەت دەداتە گەڵاڵەکەی میسر.
نەتەنیاهۆ لەم گفتوگۆ تەلەفۆنیەدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پێشنیارەکەی عەبدولفەتاح سیسی لە پەیوەندی لە گەڵ سازشی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکانی بە لاوە پەسەندە.
نەتەنیاهۆ لەم بارەوە گوتویەتی: سیسی خوازیاری پێش خستنی پرۆسەی ئاشتییە و ئەم روانگەیەش لە دیدی ئێمەوە ئەرێنییە. جێی ئاماژەیە لە مانگی مەی رابردوو عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر پێشنیارێکی بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل خستە بەردەم ئەم دوو لایەنە.
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە دەستپێشخەری بەکردەوەی فەرەنسا، بۆ بەشداری پێکردنی ژمارەیەکی زیاتر لە وڵاتانی جیهان لە رەوتی ئاشتی و سازان گوتویەتی: پێم وابێت بەشداری پیکردنی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، لە پرۆسەی ئاشتی بێ کەڵکە، دەبێ ئەولەوییەت بەو وڵاتانە بدرێت، کە سەبارەت بە رەوتی ئاشتییەوە هەوڵی زۆریان داوە.
فەرەنسا، چەند مانگ بەر لە ئێستا نەخشەرێگایەکی بۆ دەستپێکردەوەی پرۆسەی ئاشتی و سازان لە نێوان دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و ئیسرائیل پێشنیار کرد، کە بەو پێیە کۆنفڕانسیکی نێودەوڵەتی بە بەشداری وڵاتانی جیهان ببەسترێ.