ئێران: داعش لە قەسری شیرین و نەفت شار، ئەندامگیری کردووە

0

نوچە-بی بی سی

سەرتیپ ئەحمەدرەزا پوردەستان، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران دەڵێت، داعش توانیویەتی لە شارەکانی قەسری شیرین و نەفت شار ئەندامگیری بکات و، ئەوەش رادەگەیەنێت، کە لە ساڵی رابردوودا دوو کەس لە خەڵکی ئەم شارانە لە ریزەکانی داعش کوژراون.

قەسری شیرین و نەفت شار، سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە گەڵ عێراق، هاوسنورە.

پوردەستان ئەمڕۆ دووشەممە،١ی ئاب لە کۆبوونەوەی”شەڕی تەرکیبی” رایگەیاندووە، کە داعش  نیمچە هەڕەشەیە بۆ سەر ئێران.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئیران، ئەو دوو کەسەی کە کوژراون مەشقی سەربازییان پێکراوە و پشتێنی تەقینەوەیان بە خۆوە بەستۆتەوە.

هاوینی ساڵی ٢٠١٤ هێزەکانی داعش، بە کۆنتڕۆڵ کردنی شاری جەلەولا لە پارێزگای دیالە گەیشتنە ٥٠ کیلۆمەتری سنوری ئێران.

بەرپرسانی ئێرانی، بەردەوام  مەودای ٤٠ کیلۆمەتریان بۆ هێزەکانی داعش وەک هێڵی سور دیاری کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com