نوچه- ته‌غیر
سه‌رچاوه سیاسیه عێراقییه‌كان هۆشدارییاندا، له ئاماده‌كارییه‌كانی ئێران بۆ پلانێكی تۆكمه به مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیری ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، كه ته‌نها به كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسڵ پلانه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی كوێت رونیان كردوه‌ته‌وه، به‌شێك له پلانه‌كه‌ی ئێران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، بریتیه له گواستنه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن، له قۆناغی دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسڵ، بۆ پشتیوانی كردنی حوسیه‌كان و به‌هێزكردنی شه‌ڕ له‌سه‌ر سنوری یه‌مه‌ن-سعودیه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سترێژییه‌كانیان له‌سه‌ر سنوری عێراق-سعودیه و هه‌نارده كردنی تیرۆر بۆناو وڵاتانی كه‌نداو- و، راهێنان به ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاتانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، سه‌ربازگه‌كانی راهێنانی میلیشیاكانی له لوبنانه‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ عێراق، بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه جێ هه‌ژموونی ئێرانن.