تاڵیبان بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی کابولی لە ئەستۆ گرت

0

نوچە-ئاژانسەکان

رێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستان، بەرپرسایەتی تەقاندنەوەی بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقینەوەی لە بەردەم  میوانخانەیەکی باکوری کابولی لە ئەستۆ گرتووە، کە زۆرتر شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی پەیمانکارانی بیانی بووە.

تا وەکو ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئەم تەقینەوەیە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ ئاب رویدا، روون نییە.

بەرپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا رایگەیاندووە، کە ئەم بارهەڵگرە لە نزیک شوێنی هاتنە ژوورەوەی میوانخانەی”نۆرێس گەیت”تەقێندراوەتەوە.

ئەم میوانخانەیە لە ناوچەیەک هەڵکەوتووە، کە بنکەی سەربازی بەگرامی ئەمریگای لێ جێگیر کراوە. بەگرام یەکێک لەو بنکە سەربازیانەیە، کە ئەمریکا ئێستاش بە کاری دێنێت.

تەقینەوەکە لە باکوری کابول روویداوە، شوێنێک کە بەردەوام لە ژێر رێوشوێن و چاودێری توندی ئەمنیدایە.

تاڵیبان ویڕای لە ئەستۆ گرتنی بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیە رایگەیاندووە، ئەو شوێنەی کە  کراوەتە ئامانج، شوێنی مانەوەی هێرشکارانی ئەمریکایە، بە گوتەی تاڵیبان، دوای تەقینەوەکە، چەکدارەکانی ئەم گروپە هێرشیان کردۆتەوە شوێنی روداوەکە.

تاڵیبان پڕوپاگەندە ئەوە دەکات، کە  بە هۆی ئەم هێرشەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراو  وبریندار بوونە، بەڵام ئەم ئامارە لە لایەن هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com