ئێران: مەحمود عەباس  کەسێکی لاواز و دەستەمۆی ئەمریکایە

0

نوچە-رادیۆ فەرەنسە

ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دیداری رۆژی شەممەی مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین و مریەم رەجەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی موجاهدینی خەڵکی ئێران رایگەیاند، مەحمود عەباس خاوەنی کەسایەتییەکی لاواز و لەرزۆکە  و، بەوەش تۆمەتباری دەکات کە دەستەمۆی دەستی ئەمریکایە.

ماڵپەڕی موجاهدینی خەڵکی ئێران، شەممەی رابردوو هەواڵی ئەم دانیشتنەی بڵاو کردەوە.

سکرتاریەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگری وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتویەتی، دوو لایەن سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە باس و گفتوگۆیان هەبووە.

عەباس لەم دیدارەدا جەختی لە سەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی رادیکالیزم و تیرۆریزم لە ناوچەکەدا کردۆتەوە و، راوبۆچوونی خۆی سەبارەت بە نەخشەرێگای فەلەستین و فەڕەنسا و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە خستۆتەڕوو.

لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، حسین شیخ الاسلام،راوێژکاری جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی میزانی راگەیاندووە: مەحمود عەباس بە پێی ئەو پێشینە لاوازەی کە هەیەتی نیشانی داوە کە دەستەمۆ و بەستراوەی ئەمریکیەکانە  وبۆمان دەروکەت، کە ناوبرا کار بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەکات.

شیخ الاسلام جەختیش لەوەدەکاتەوە، کە باڵێکی فەلەستینی لە گەڵ ئیسرائیل سازشی کردووە و خۆی بە دەستەوەداوە، لە ئێستادا بەرامبەر بە میحوەری بەرگری هەڵوێستی وەرگرتووە و لە گەڵ لایەنە تیرۆریستیەکان کۆدەبێتەوە  وئەمەش لای ئێمە چاوەڕوانکراو بوو.

ئەمە یەکەمین دیدار و چاوپێکەوتنی مەحمود عەباسە لە دوای ئەوەی، کە وەک سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دیاری کراوە.

رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران و رێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین، پەیوەندییەکی لەمێژینە و دوورودرێژیان هەیە و سەرەتای ئەم پەیوەندییانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی پێش شۆڕشی 1979ی گەلانی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com