نوچەنێت-عربی جدید
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رۆژی 27ی ته‌مووز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، ژماره‌ی بێوه‌ژن و بێباوكانی له عێراق، به دوو ملیۆن و 450 هه‌زار كه‌س خه‌مڵاند.
عه‌بد زه‌هره هنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند “ژماره‌ی بێوه‌ژنه‌كانی عێراق گه‌یشتۆته 850 هەزار بێوه‌ژن و ژماره‌ی منداڵه بێ باوكه‌كانیش گه‌یشتۆته ملیۆنێك و 600 هه‌زار منداڵ” روونی كرده‌وه كه “ئه‌و ژماره‌یه پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ناگرێته‌وه”.
لایه‌نه فه‌رمییه تایبه‌تمه‌نده‌كان له عێراق، ناتوانن ئامارێكی فه‌رمی له هه‌ردوو شاری موسڵ و ئه‌نبار ئه‌نجام بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسڵ له ژێر ده‌ستی داعشدایه و ئه‌نباریش دوای رزگار كردنی له ده‌ستی داعش، ناوچه‌كانی بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ست ناده‌ن.