نوچەنێت- په‌یمانگای واشنتۆن
له 28ی ته‌مموزه‌وه سوپای سوریا رێگای كاستیلۆی به ته‌واوی گرتووه، ئه‌و رێگایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” كه باره‌گاكه‌یان له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسوده له حه‌له‌ب، رۆڵێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان گێڕا، له‌م به‌ره‌و پێشچونه‌ی سوپای سوریا و پشتیوانێكی گه‌وره‌ی بوون.
ئه‌و ناوچانه‌ی حه‌له‌ب كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاخیبوان‌دا بوو، ئێستا سوپای سوریا و میلیشیا شیعه‌كانی لێیه، له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2014 ه‌وه گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئامانجی رژێمی ئه‌سه‌د بووه، ئه‌وا ئێستا ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، فرۆكه‌كانی روسیاش رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بوو له‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا.
له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوده‌وه یه‌په‌گه ئه‌و یاخیبوانه‌ی تۆپباران ده‌كرد، كه به‌رگرییان له رێگای كاستیلۆ ده‌كرد، له 26ی ته‌مموز هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونی گه‌نجانیان كۆنترۆڵ كرده‌وه، كه به‌مه‌ش پاسه‌وانیان بۆ به‌ره‌ی لای چه‌پی لیوای چواری زرێپۆشی سوپای سوریا ده‌سته‌به‌ر كرد، كه له باشوره‌وه به‌ره‌و پێش ده‌چوو، هه‌روه‌ها یه‌په‌گه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی به‌نی زه‌ید كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای گه‌ڕه‌كی شیخ مه‌قسوده‌وه، به‌مه‌ش یاخیبوان پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سوپای سوریا و هێزه كوردییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ نه‌درێن.
له هاوینی ساڵی 2012 ه‌وه یاخیبوان چه‌ندین جار ویستیان ده‌ست به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوددا بگرن، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا یه‌په‌گه ده‌یتوانی به بێلایه‌نی بمێنێته‌وه، به‌ڵام یه‌په‌گه له رێی كاره‌كانییه‌وه به روونی بژارده‌ی خۆی خسته‌ڕوو، ئه‌ویش كاركردن بوو له گه‌ڵ رووسیا، له پێناو به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ناوچه‌ی كوردنشینی كۆبانێ و عه‌فرین به یه‌كتره‌وه.
به هه‌مان شێوه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵیشدا، یه‌په‌گه هه‌وڵێ پشتیوانی كردنی ئامانجه‌كانی حكومه‌تی سوریایدا له عه‌فرین، كاتێك هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته پاڵ سوپای سوریا و میلیشیا شیعه‌كان به پشتیوانی هێرشه ئاسمانیه‌كانی روسیا، بۆ داخستنی ئه‌و رێگه‌یه‌ی یاخیبوان كه رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به توركیاوه ده‌به‌ستێته‌وه.
بژارده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” له مه‌یدانی جه‌نگدا
یه‌په‌گه له چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیا جیای وه‌ك شیخ مه‌قسود، ئه‌عزاز مارع، مونبیج و حه‌سه‌كه ئامانجی هاوبه‌شی هه‌یه، ئه‌مرۆ یه‌په‌گه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانەی داعش له باكوری پارێزگای حه‌له‌ب داگیری كردوون ده‌ڕوات، ئه‌و چاوی له‌وه‌یه ئه‌و ناوچانە یه‌ك بگرێته‌وه بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی به ناوی رۆژاڤا یان كوردستانی سوریا.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر شاری مونبیج بكه‌وێته ده‌ست “سوپای سوریای دیموكرات” كه پێكهاتووه له یه‌په‌گه و یه‌كه عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌گه‌ری زۆره یه‌په‌گه رازی نه‌بێت له شاره‌كه بكشێته‌وه، هه‌روه‌ك حكومه‌تی ئه‌مریكا، له مانگی حوزه‌یرانی پێشوودا رایگه‌یاند، ئه‌مه له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی مونبیجدا رووده‌دات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌ڕوات به یارمه‌تی هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی‌یان نه‌كرد. ئه‌گه‌ری نییه، یه‌په‌گه له سنوره‌كانی توركیا نزیك ببێته‌وه، چونكه تۆپخانه‌كانی توركیا تۆپبارانییان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌عزاز و جه‌رابلوس روویدا، به هه‌مان شێوه چاوه‌ڕوان ناكرێت یه‌په‌گه هێرش بكاته سه‌ر شاری بابی رۆژئاوای مونبیج، چونكه ئه‌مه ئامانجێكی زۆر قورسه و دانیشتوانی كورد له شاره‌كه‌دا نین، له به‌رامبه‌ردا یه‌په‌گه هه‌وڵ ده‌دات، گونده كوردنشینه‌كانی باكوری شاری باب داگیر بكات له گەڵ ته‌تل ره‌فعه‌ت، ئه‌مه‌ش هێرش كردن به‌رو رۆژهه‌ڵات ئاسان ده‌كات.
به دڵنیاییه‌وه كۆنترۆڵی یه‌په‌گه به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه خاكه‌ی نێوان مونبج و عه‌فرین زۆر به‌هێز نابێت، چونكه له لایه‌ك زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن، له لایه‌كی تریشه‌وه یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌سه‌د و پۆتینه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له گه‌مارۆدانی یاخیبوه‌كاندایه له ناوچه‌ی ئه‌عزاز، باكوری میحوه‌ری مونبج-عه‌فرینی كوردی له داهاتوودا، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ش رێگه له یاخیبوان ده‌گرێت بگه‌نه دۆڵی رووباری فورات، ئه‌مه‌ش وا له هێزه عه‌ره‌به‌كانی لایه‌نگری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دەکات، چاو به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا بخشێننه‌وه بۆ گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه.
ئه‌م دۆخه ده‌مانگه‌یه‌نێته دوو ده‌ره‌نجام: یان یه‌په‌گه به ته‌نیا ره‌ققه ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی هێزه رۆژئاواییه‌كان، یان ئه‌وه‌تا له گه‌ڵ ئه‌سه‌د و پۆتین ده‌گاته رێككه‌وتن، كه تا ئێستا هیوای گرتنه‌وه‌ی دۆڵی رووباری فوراتیان هه‌ر ماوه.
ده‌ره‌نجام
به‌لای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، ئه‌و پشتیوانییه‌ی یه‌په‌گه پێشكه‌شی رژێمی ئه‌سه‌دی ده‌كات جێگه‌ی نیگه‌رانییه، به به‌راورد به‌و پاڵپشتییه‌ی ئه‌مریكا پێشكه‌شی یه‌په‌گه‌ی ده‌كات. به‌ڵام یه‌په‌گه‌ش پرسیار له دروستی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، كه له نێوان هه‌موو ئامانجه‌كانی تری جه‌نگی سوریا، ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به له ناوبردنی داعش له‌و وڵاته‌دا.
له‌م دۆخه‌دا ئه‌جێندای ئه‌مریكا زۆر جیاوازه له ئه‌جێندای یه‌په‌گه، ئه‌گه‌ر كاركردن له گه‌ڵ سوریا و روسیا، پشتیوانی له ئامانجه‌كه‌ی یه‌په‌گه بكات بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی كورد، ئه‌وا یه‌په‌گه به دڵنیایه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌ره‌و شه‌ڕكردن له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌ویش بیانبات، پێویسته ئه‌مریكا بیر له پاڵپشتی كردنی گروپی تر بكاته‌وه، به دیاریكراویش عه‌ره‌به سوننه یاخیبوه‌كان، بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌كه‌ی له یه‌په‌گه.