مەحمود عەباس و مریەم رەجەوی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

مریەم رەجەوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگری، شەوی شەممەی رابردوو لە فەڕەنسا، لە گەل مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە.

سکرتاریەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگری وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتوویەتی، کە دوو لایەن سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە باس و گفتوگۆیان هەبووە.

عەباس لەم دیدارەدا جەختی لە سەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی رادیکالیزم و تیرۆریزم لە ناوچەکەدا کردۆتەوە و، راوبۆچوونی خۆی سەبارەت بە نەخشەرێگای فەلەستین و فەڕەنسا و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە خستۆتەڕوو.

رەجەوی، لەم دیدارەدا هاوپەیوەندی و یەکڕیزی بەرەنگاریی فەلەستین و سەرکردایەتیەکەی بەرزنرخاندووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی دەوڵەتی فەەستینی کردووە و هیوای خواستووە، کە فەلەستینییەکان بگەنە ئامانجەکانیان.

رەجەوی لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە حکومەتی ئێران هۆکاری سەرەکی ناکۆکییە ئایینییەکانی ناوچەکەیە، بە تایبەت لە عێراق، سوریا، لوبنان  و یەمەن.

رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران و رێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین، پەیوەندییەکی لەمێژینە و دوورودرێژیان هەیە و سەرەتای ئەم پەیوەندییانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی پێش شۆڕشی 1979ی گەلانی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com