نوچە.نێت
ماوەیەک لەمەو بەر هەموو راگەیاندنەکان سەرقاڵی هەواڵی جیابونەوەی هەردوو هونەرمەند ئەنجلینا جولی و براد بیت بون، بەڵام لە ئێستادا بریاری بەخێوکردنی مناڵی ٧ ەم دەدەن.
بەپێی گۆڤاری “In Touch” و هاورێی نزیکەکانی هەردوو هونەرمەند ئەنجلینا جولی و براد بیت،بریاریان دا بە بەخێوکردنی مناڵی ٧ ەم ، ئەوەش وەک پەیامێک یان رێگایەکی ئاسانترە بۆ توندو تۆڵ کردنی پەیوەندی نێوانیانە.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە، بریاری هەردوو هونەرمەند، ئەوەیە کە مناڵەکە، تەمەنی شیرەخۆرەی هەبێت، وەک ئەو مناڵانەی کە کەس نیە سەرپەرشتیان بکات لەزۆربەی ووڵاتە هەژارەکاندا.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد ، کە ئەنجلینا و براد بیت، لە ئێستادا بەدوای مناڵێکدا دەگەرێن لە ووڵاتی بوروندی و کیشوەری ئەفریقا، یان ئەسیوبیا کە شوێنی لەدایک بوی کچەکەیان” زهارا”،ە.

