٣١ هەزار ژنی داعشی دووگیانن

0

نوچە-فرارو

یۆرۆپۆل لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی، دەربارەی جیلی نوێی چەکدارانی داعش هۆشداری دەدات.

بە گوێرەی ئیندێپێندێت، ئاژانسی بەرفراوانی هەماهەنگی جێبەجێکردنی یاسای یەکێتی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپۆڵ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە بابەتی تیرۆریزم و پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپای کردووە رایگەیاندووە: لانی کەم ٥٠ منداڵی بەریتانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش ژیان دەبەنە سەر و ،٣١ هەزار کەس لەو ژنانەی کە لە ریزەکانی داعشدان  دووگیانن.

راپۆرتەکە هەروەها هۆشداری دەدات، کە جیلی نویی ئەندامانی داعش زۆر مەترسیدارتر و جێی نیگەرانین. بە گوێرەی راپۆرتەکەی یۆرۆپۆل، رێژەی جیلی نوێی ئەندامانی داعش، کە  لە ئەوروپاوە پەیوەست بە ریزەکانی داعش بوونە  لە زیادبووندایە، چونکە رێژەی “بوکە جیهادیەکان” بە هەمان رادە زیادی کردووە.

ئێندێپێندێت لە درێژەدا دەنووسێت: منداڵانی تیرۆریستە بیانیەکان لە داهاتوو دەبنە مەترسی جددی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپی، ئەوتیرۆریستانەی، کە لە سوریا و عێراقەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا، بە رێگەی کۆکردنەوەی پارە، بانگەشە  وبڵاوکردنەوەی بیر توندئاژۆخوازانە دەبنە  هۆی بەردەوام بوونی هەڕەشە تیرۆریستیەکان  بۆ سەر ئەم وڵاتەنە.

لە راپۆرتەکەی یۆرۆپۆلدا هاتووە:٥٠٠٠ هاووكاتی ئەوروپی بە مەبەستی چوونە ناو ریزەکانی داعش لە سوریا و عێراق، سەردانی ئەم وڵاتانەیان کردووە.هەروەک چۆن ٤٠%ی ئەو کەسانەی، کە لە هۆڵەنداوە چوونەتە ریزەکانی داعشەوە ژنن، تواناییەکی کەمتریان بۆ هەڵاتن و خۆدەرباز کردن هەیە. داعش هەروەها پلانی پیکهێننای ژیانی هاوسەرێتی لە گەڵ ئەو کچانە هەیە کە لە ئەگەری کوژرانی هاوسەرەکانیان، کە توانای منداڵبوونیان هەیە.

لە راپۆرتەکەی یۆرۆپۆل ئاماژە بەوەش دراوە، کە داعش رێگە نادات ئەم ژنانە بەشداری لە شەڕەکاندا بکەن، بەڵکو ئەرکی سەرەکی ئەوان، بە پێی ئایدیۆلۆژیای داعش پەروەردە و راهێنانی منداڵەکانیان دەبێت.

ئێندیپیندێت بە پشت بەستن بە راپۆرتکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە ٨٩%ی ئەو منداڵە سەربازانەی کە بۆ داعش شەڕ دەکەن، لە ساڵی ٢٠١٥ لە بەرەکانی شەڕ کوژراون.

یۆرۆپۆل، ئاژانسی جێبەجێکردنی یاساکانی ئەوروپایە، کە ئەرکی پاراستنی ئاسایش لەم کیشوەرە لە ئەستۆیە و لە رووی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نێودەوڵەتیەکان و تیرۆریزمەوە یارمەتی وڵاتانی جیهان دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com