نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە،٣١ ی تەموز، دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
بە گوێرەی راپۆرتی پۆلیسی ئەڵمانیا، زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە لایەنگرانی ئەردۆغان، لە وەڵامدانەوە بە بانگەشەی گروپی ناسراو بە یەکێتی دیموکراتەکانی تورکیا –ئەوروپا، بڕیار وایە لە شەقامەکانی کۆڵنی ئەڵمانیا، کە دەکەوێتە ئەیالەتی نوردراین-ڤستفاڵینی ئەڵمانیا، خۆپیشاندانێکی بەرین بەڕێوەببەن.
نزیکەی یەک لە سەر سێی پەنابەرە سێ ملیۆن کەسییەکەی تورکەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا، دانیشتووی ئەم ئەیالەتەن.
ئەنقەرە هەروەها داوای لە ئەڵمانیا کردووە، تا کەسانی گومانلێکرا و سەر بە فەتحوڵا گولان رادەستی تورکیا بکاتەوە.
یورگەن مارتیز، سەرۆکی پۆلیسی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات و دەڵێت: زۆر بە راشکاوانە دەڵێین، کە لە ئەنجامدانی هەر جۆرە توندوتیژییەک بە توندی مامەڵە دەکەین.
نزیکەی ٢ هەزار و ٧٠٠ ئەفسەری پۆلیس و ژمارەیەک ئەفسەری تورک زمان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش وئارام لەم شارە جیگیر کراون.