نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پۆلیسی پارێزگای سه‌لاحه‌دین باس له‌وه ده‌كات، كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 60 كه‌سی له ئاواره‌كانی قه‌زای شه‌رگات به هۆكاری نادیار ده‌ستگیر كردووه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، هێزه‌كانی سه‌ر به میلیشیای “حزبوڵڵا”ی عێراقی سه‌ر به حشدی شه‌عبی، ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ی له ناو سه‌نته‌ری وردبینی ئه‌منیی له باكوری شاری تكریت، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كردووه و، بۆ جێگایه‌كی نادیار گواستویاننه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه كردووە، كه ئه‌و میلیشیایانه زؤرجار ئه‌و كارانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
هێزه عێراقییه‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی قه‌زای شه‌رگاتی 280 كیلۆمه‌تری باكوری به‌غدایان داوه، بۆ ده‌ركردنی داعش له قه‌زاكه، ئه‌مه‌ش هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك و ده‌رمانه له قه‌زاكه و دانیشتوانه‌كه‌ی ناچار كردووه، به‌جێیبهێڵن و بۆلای هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵبێن و له مه‌ترسی جه‌نگ دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ‌ته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كیان له تینوێتیدا، یان به‌هۆی ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌ی داعش له رێگاكاندا چاندوێتی.