نوچەنێت: تایبەت
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بارەی سەرۆكایەتی و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكانی پەرلەمانی عێراقەوە لە كۆبوونەوەی بەردەوامدان تا بگەن بە ئەنجامێك.
ئەمڕۆ شەممە، 30-07-2016، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دەربارەی گۆڕینی لیژنەكانی پەرلەمانەوە كۆ بوونەتەوە، تێیدا ئەو خشتەیەی كە دووساڵ پێشتر ئامادە كرابوو خراوەتە بەر باس، بۆ ئەوەی بەهەمان شێوە لیژنەكان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، تارق گەردی جێگری سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان رایگەیاند: ئەو پۆستانەی بەر كورد دەكەون، ئەمجارە، سەرۆكی لیژنەی یاسایی، پەیوەندییەكانی دەرەوە، پەروەردە، هەرێم و پارێزگاكان و كار و كاروباری كۆمەڵایەتین.
تارق گەردی گوتی “كۆبوونەوەكانمان بەردەوامن، لە بارەی جێگر، بڕیاردەر و بەشەكانی تری لیژنەكان، سبەینێیش كۆ دەبینەوه، هەوڵ دەدەین بگەینە ئەنجام.