نوچەنێت-مهر
خاچی سوری نێودەولەتی پێشبینی دەکات کە لە گەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شار موسڵ، رەنگە یەک ملیۆن کەس لە خەلکی ئەم شارە ئاوارە ببن.
بە گوێرەی”المسلە”، رابێرت ماردینی یەکێک لە بەرپرسانی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندوە، پێشبینی دەکرێ، لە گەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاڕی موسڵ و شەڕی داعشەوە نزیک بە یەک ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم شارە ئاوارە ببن.
ماردینی دەشڵێت، لە ئێستادا 10 ملیۆن کەس لە خەڵکی عێراق پێویستییان بە یارمەتی و خزمەتگوزاری بەپەلە هەیە و زیاتر لە 3 ملیۆن کەسیش لە ناوخۆی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون. پێشبینی دەکرێ بە هەڵاتنی خەڵکی مەدەنی لە ناوچە شەڕ لێدراوەکانی عێراق، رێژەی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە بەرز ببێتەوە.
ماردینی ئەوەش دەخاتەڕوو کە، ئێمە دەبێ خۆمان بۆ ناخۆشترین دۆخ ئامادە بکەین و وادێتە بەرچاو کە، لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوو، سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە ئاوارە ببن. لە ئیستادا نزیک بە 3 ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ژیان دەبەنە سەر.
ئەم بەرپرسەی خاچی سور گوتوویەتی، یەک ملیۆن و 200 تا یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس لە شاری موسڵ دەژین.