نوچەنێت
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، لە هەفتەی داهاتوودا دوو رۆژ دەکرێت بە پشوو.
هەفتەی رابردوو، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی ٥٠ پلە، دوو رۆژ پشوو راگەێنرا. دەستەی کەشناسی عیراقیش، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بۆ هەمان ئاستە دەدات لە هەفتەی داهاتوودا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ٥٠ پلە، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا، رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 1 و 2 – 8 – 2016، له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكاته پشوو.
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی عێراق له راپۆرتێكدا، ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای وه‌رزی كردووه و دەڵێت پلەکانی گەرما لە سەرەتای مانگی ئابدا، بۆ بەرزترین پلە بەرزدەبێتەوە.
هەر بەپێی دەستەی کەشناسی عیراق، لە سەرەتای مانگی ئاب پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 50 پله و، لە زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق، ئه‌و ئاسته تێپه‌ڕدەکات.