نوچه- عیون خلیج
پۆلیسی تایله‌ند ئاشكرابوونی شانه‌یه‌كی ساخته‌كردنی پاسپۆرتی راگه‌یاند، كه له نۆ كه‌س پێكهاتبوون و كه‌سێكی ئێرانی، كه به دكتۆر ناویان ده‌هێنا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و له بواری ساخته‌كردنی پاسپۆرتدا، شارەزابوو.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی دكتۆر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له ئێران په‌رستار بوه بۆیه به‌و ناو بانگیان كردوه، له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا 173 پاسپۆرت له شوێنێكی نهێنیدا شاراونه‌وه، له‌ناویاندا پاسپۆرتی فه‌ره‌نسی و ئیسرائیلی و نیوزله‌ندی و ئێرانی و سوریی هه‌بوون، ئه‌مه جگه له چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و قاڵب و مۆری ڤیزای وڵاتان و شریت و مه‌ره‌كه‌ب و كه‌لوپه‌لی چاپ كردنی پاسپۆرت، كه ئه‌مه ته‌نها له فه‌رمانگه‌كانی پاسپۆرتی ده‌وڵه‌تدا بوونیان هه‌یه.