نوچه- ئه‌لعاله‌م
ئایه‌توڵا عه‌لی سه‌عیدی، نوێنه‌ری ویلایه‌تی فه‌قێ له سوپای پاسدارانی ئێران، جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران سێ هێڵی سوری له عێراق هەیە. ئه‌وانیش یه‌كپارچه‌یی عێراق و حوكمی زۆرینه و به‌رگری كردن له مه‌زاره پیرۆزه‌كانی ئالوبه‌یت.
ئایەتوڵا سه‌عیدی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، كه پێغه‌مبه‌ر له سه‌رده‌می خۆیدا رووبه‌ڕووی گه‌لێك دوژمن بوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش ئێران به هه‌مان شێوه رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی زۆری دوژمن ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ره‌كه‌ی ویلایه‌تی فه‌قێ ده‌ڵێت، دوژمنه‌كانمان هه‌میسشه له هه‌وڵی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆماری ئسلامی ئێراندان، به ئامانجی له‌ناوبردنی، ئه‌مریكاش هه‌رگیز وازی له ئامانجه‌كه‌ی خۆی نه‌هێناوه، كه روخاندنی ئێرانه، به‌ڵكو ته‌نها ستراتیژییه‌تی ئامانجه‌كه‌ی گۆڕیوه.
سه‌عیدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێران له سوریاش سێ هێڵی سوری هه‌یه، یه‌كپارچه‌یی سوریا و مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رگری كردن له مه‌زاره‌كانی ئالوبه‌یت.
سه‌عیدی ده‌ڵێت، سوریا و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن قوڵایی ستراتیژین بۆ ئێران.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت سوریا دابه‌ش بكه‌ن و له ناوجه‌رگه‌ی به‌رگری جیای بكه‌نه‌وه و له ئێران و لوبنان و فه‌له‌ستین دووری بخه‌نه‌وه.
سه‌عیدی ئاماژە بەوەش دەکات، كه ئه‌گه‌ر ئێران به‌رگری له مه‌زاره پیرۆزه‌كانی شیعه له عێراق و سوریا نه‌كردبایه، ئه‌وا ئێستا وه‌هابییه‌كان وه‌ك گۆڕستانی به‌قیعییان لێده‌كرد.