نوچەنێت
لە رۆژانی رابردوودا ئاژانسی هەواڵدەری”العالم” لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە، کە حەشدی شەحبی، گروپی میلیشیای شیعە بە فەرمی وەک بەشێک لە هێزی چەکداری عێراق هەژمار بکرێ.
حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە و لە دوای ئەم بڕیارە، گروپی حەشدی شەعبی بە پێی فەرمان و بڕیاری ناوبراو دەجووڵێنەوە و، راستەوخۆ پەیوەندییان بە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتەوە دەبێت.
ئەم هەواڵە لە رووی پراکتیکەوە، بابەتێکی تازە نییە. بە گوتەی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، ساڵێک بەر لە ئێستا و لە دوای ئۆپەراسیۆنی”تکریت”، ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندی کرد، کە ئەم گروپە لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی لە پەیوەندیدا بن و وەک بەشێک لە پێکهاتەی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە هەژمار بکرێن.
لە ئۆپەراسیۆنی تکریت، هێزەکانی حەشدی شەعبی رایانگەیاندبوو، کە پێویست بە بەشداری ئەمریکیەکان ناکات، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەڵ ئەم بۆچوونەی حەشدی شەعبی نەبوو. دەوڵەتی عێراق دوای سەرهەڵدانی ئەم ناکۆکیانە هەوڵی دا، لە رێگەی پەسەندکردنێکەوە هەژمون و کۆنترٶڵی خۆی بە سەر ئەم گروپەدا زۆرتر بکات.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، گوشاری دەوڵەتی عێراق بۆ سەر حەشدی شەعبی رووی لە زیادبوون بووە و، لە ئێستاشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی خستنەبواری جێبەجێکردنی گەڵاڵەیەکی پەسەند کراو،هەوڵی داوە گوشارە دەرەکی و اوخۆییەکانی ئەم گروپە میلیشیاییە کۆنترۆڵ بکات.
لە میدیاکانی ئێرانی،حەشدی شەعبی لە ژیر ناوی”بەسیجی خەڵکی عێراق”دەناسرێتەوە.رەوتی پێکهاتن و ئاراستەکردنی ئەم گروپە هاوشێوەی پێکهاتنی حزبوڵڵای لوبنانە لە لایەن ئێرانەوە.ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە لە عێراق بەم گروپە بگوترێ حەشدی ئێرانی.
مێژووی دامەزرانی ئەم گروپە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی عەلی سیستانی،گەورە مەرجەعی بالای شیعەی عێراق ،ئەویش رێک دوو ساڵ بەر لە ئێستا.جێی ئاماژەیە کە قاسم سولەیمانی،فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی زۆرترین کاریگەری و قورسایی هەبووە لە پیکهێنانی حەشدی شەعبی.
ماڵپەڕی هەواڵی”مشرق نیوز”کە نزیکە لە دامەزراوە سەربازیەکانی ئێران،ساڵی رابردوو لە دوتوێی راپۆرتێکدا و بەپشت بەستن بە رۆژنامەی”الاخبار”ی لوبنانی نووسیبووی:هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئێران رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دامەزرانی حشەدی شەعبی و لە رووی ریکخراوەیی،مەشق وراهێنان و چەکدارکردنی دەوری سەرەکی هەبووە وهەیە.
ابو مهدی المهندس،جێگری حەشدی شەعبی کە ناسناوی فەرماندەی داوە بە قاسم سولەیمانی،هاوینی ساڵی رابردوو بە رۆژنامەیەکی لوبنانی راگەیاندبوو:عەلی خاەمەنیی فەرمانی بە بەرادەرانی سوپای پاسداران داوە کە پاڵپشتی حەشدی شەعبی بکەن و سوپاش لە رووی راوێژکاری و پلاندارێژی بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و چەک و چۆڵەوە یارمەتیمان دەکات.
ئێران پێش پێکهێنانی گروپی حەشدی شەعبی لە لایەن کەسانی وەک حەمید تەقەوی،ژمارەیەک گروپی بچووکی لە جەشنی”سرایا الخراسانی”دروست کرد،بەڵام پێکهێننای حەشدی شەعبی توانا و هێزی مانۆڕ دانی ئێرانی بۆ پەرەپیدان بە هەژمۆنی سەربازی و سیاسی خۆی بە سەر عیراقدا ویەکپارچەکردنی تێکڕای گروپە میلیشیاییەکان زیاتر کرد.
حەشدی شەعبی،هەروەها وەک باڵێکی سەربازی و یارمەتیدەری ئێران بۆ بەرگری کردن لە سنوورەکانی هەژمار دەکرێت.لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا،ئەحمەد رەزا پوردەستان،فەرماندەی هێزی زەمنی سوپای ئێران رایگەیاند کە بە یارمەتی ئەم گروپە توانیویانە چەند گروپێکی نزیک لە داعش لە سنوورەکانی ئێران لەناو ببەن.
ئێران هەروەها لە رێگای حەشدی شەعبییەوە توانیویەتی لە گۆرەپانی سیاسی عێراق تەڕاتێن بکات و داوای لە گروپە سیاسیەکانی عێراق کردووە کە رێز بۆۆ سندووقەکانی دەنگدان دابنێن.ئێران هەروەها بە ریگای ئەم گروپە چەندین پلان و بەرنامەی بۆ دەولەتی سیاسی عێراق دارشتووە کە زۆرتر مەبەستی ئاراستە کردنی لایەن و رەهەندی سیاسی پیکهاتەی سیاسی حکومەتی ئەم وڵاتە بووە.بە دڵنیاییەوە رۆڵی سیاسی حەسدی شەعبی پێش هەموو شتێک لە خزمەت بەرژەوەندیەکانی خودی ئیراندایە.
لە چەند هەفتەی رابردووشدا هەواڵەکان باس لە ئەگەر ناردنی هێزەکنی ئەم گروپە بۆ بەرەکانی شەری سوریا دەکەن.رۆژنامەیەکی لوبنانی لە راپۆرتێکدا دەڵێت:بە سەرن داب بەو شەرە گرنگ و چارەنووس سازانەی لە لە رۆژهەلاتی حەلەب دێنە ئاراوە،رەنگە ئەم گروپە بۆ بردنە سەرەوەی ئاستی توانا وهێزی ئێران و روسیا و حزبوڵای لوبنان رەوانەی سوریا بکرێن.
حەشدی شەعبی ساڵی رابردوو لە لایەن روانگەکانی مافی مرۆڤەوە بە ئەنجامدانی جینایەت و تاوانی جەنگی تۆمەتبار کرا و چالاکیەکانی لە گەڵ دژکردەوەی توند و نەرێنی وڵاتانی عەرەبی بەرەوروو بووەوە.خالد بین احمد آل خلیفە،وەزیری دەرەوەی بەعرەین ئەم گروپەی بە:هێزی نەفرەت کراوی تایفی:وەسف کردووە وعادل جەبیر ،وەزیری دەرەوەی سعودیە بە هەڵگیرساندنی ئاگری تایفەگەری تۆمەتباری کردوون و خوازیاری هەڵوەشانەوەی بووە.ئەم داوایەی جەبیر لە کاردانەوە و وڵامی نەرێنی عێراق وئێرانی بەدواداهات.ئێران ئامادە نییە بە ئاسانی کارتێکی گرنگ لە شێوەی حەشدی شەعبی لە کیس خۆی بدات.گریمان دەکرێ ئەم گروپە لە داهاتوودا لە سعودیە وبەحرەین دەستی ئاوەڵاتر بکرێت.
بەهاری رابردوو لە زانکۆی تاران کۆنفڕاسنێک لە ژیر ناوی”دەستکەوتەکانی حەشدی شەعبی”بەرێوەچوو.لەم کۆنفڕانسەدا جەختیان لە سەر سەرکەوتنەکانی ئەم گروپە لە دژی داعش کردەوە.حەقیقەتی ئەم داستانە شتێکی دیکە:سەرکەوتنی ئێرا لە جیگیرکردنی حزبوڵڵایەکی دیکەیە لە عێراق.ئێستا ئیدی ئەگەر بەرپرسانی ئێرانی نەتوانن ئیدیعای هەناردەکردنی شۆڕشی ١٩٧٩ بکەن،بێ گومان دەتوانن ئەو ئیدیعایە بکەن کە لە هەناردەکردنی سوپای پاسداران بۆ لوبنان،یەمەن،عێراق،سوریا و … سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە.