نوچە-ئیسنا
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا(سی ئای ئێن) دەڵێت، سەبارەت بە داهاتووی سوریا گەش بین نییە.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆن بێرنەن، سەۆکی سی ئای ئێن لە کۆڕبەندی ئەمنی ساڵانەی سپین، کلراددۆ رایگەیاندووە: دڵنیا نیم کە سوریا سەرلە نوێ وەک وڵاتێکی یەکپارچە لە دایک ببێتەوە. ئەم بەرپرسەی ئەمریکا پێی وایە، کە سوریا بەم ناتوانێ لە تەنگژەی شەڕی ناوخۆیی ٥ ساڵەی خۆی دەرباز ببێت.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا رای وایە، کە سوریا رەنگە دوایی کۆتایی شەڕی ناوخۆیی نەتوانێی بگەرێتەوە دۆخی وڵاتێکی یەکپارچە.
بێرنەن هەروەها سەبارەت بە دەستوەردانی روسیا لە سوریا و، پشتگیری کردنی لە سیتسمی سیاسی ئەم وڵاتە، رەخنە لە ڤێلادیمی پوتین، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دەگرێت و دەڵێت: پوتین بە هێزی سەربازییەوە خۆی خزاندە سوریا تا پێش بە کەوتنی دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بگرێت، بەڵام دواجار لە رووی سیاسیەوە هەنگاوەکانی بەرەو پاراستی بەرژەوەندیەکانی خۆی بوو.
سەرۆکی سی ئای ئێن دان بەوەدا دەنێت، کە کەیسی سوریا ئاڵۆزترین کەیس بووە لە بەردەم کاروباری ئەمنی ناوبراو، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە کۆمەڵێک فاکتەری دەرەکی و ناوخۆیی قەیرانی ئەم وڵاتەیان تەنیوەتەوە و بەرژەوەندییەکان لێک ئاڵاون.
بێرنەن جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە روسیا دەبێ لەوە تێبگات کە قەیرانی سوریا هیچ چارەسەرێکی نییە، مەگەر رۆیشتنی ئەسەد، چونکە سەرۆککۆماری سوریا رەوایی نەماوەو مافی بە سەر رابەری کردنی خەڵکی ئەم وڵاتەوە نەماوە.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەمریکا لە ئێستادا لە چوونی ئەسەد بە پەلە نییە، بەڵام ئەوەی بە لای ئەمریکاوە گرنگە ماندەی دامەزراوە و موئەسساتی ئەم وڵاتەیە تا لە ئەگەری چوونی ئەسەد بتوانێ درێژە بە ژیانی سیاسی خۆی بدات.